ساڵی 2021 ، كۆتایی هات به سێهه‌مین و چوارهه‌مین و پێنجه‌مین ده‌ركه‌وتنی شه‌پۆلی ڤایر‌وسی كۆرۆنا ، هه‌روه‌ها ساڵی 2021 له فه‌ره‌نسا ساڵی ده‌سپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ، هه‌روه‌ها له 12 مانگی ڕابردودا ، كێشه‌ی كۆچه‌ران بوه كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئه‌ورووپا و له‌فه‌ره‌نسا .
یه‌كه‌م / له یه‌كه‌م ڕۆژی كانوونی دووهه‌می ساڵی 2021 له ته‌واوی كاتژمێری 12 ی شه‌ودا ، به‌ریتانیای گه‌وره له ئه‌ووروپا جیابووه‌وه .
دووهه‌م / 6 ی كانوونی دووهه‌مدا ، هه‌وادارانی دۆناڵد تره‌مپ ، هێرشیان كرده سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی كاپیتۆڵ هه‌وادارانی تره‌مپ تانه‌یان گرتبوو له سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێیان وابوو كه دزیی كراوه له‌ده‌نگه‌كاندا ، ئه‌م هێرشه توونڕه‌ویه بوه‌هۆكاری مردنی 6 كه‌س .
سێهه‌م / 14 ی كانوونی دووهه‌م ، شاره‌زایان و تووێژه‌رانی ( ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندرووستی ) گه‌یشتنه شاری ئۆهانی له چین ، ئه‌و شاره‌ی كه ڤایر‌وسی كۆرۆنای لێوه‌ده‌ركه‌وت ، ئه‌و شانده‌ی ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندرووستی بۆ ماوه‌ی مانگێك مانه‌وه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به هۆكار و بڵاووبونه‌وه‌ی ڤایر‌وسی كۆڕۆنا ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن تیشكی زیاتر بخه نه‌سه‌ر ئه‌سڵی ئه‌و ڤایروسه .
چوارهه‌م / 20 ی كانوونی دووهه‌م ، جۆن بایدن به‌فه‌ڕمی ئه‌بێته 46 هه‌میین سه‌رۆكی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له مه‌راسیمێكی ره‌سمیدا سووێندی یاسایی خوارد ، به‌بێ ئاماده بوونی سه‌رۆكی پێشوو ، دۆناڵد تره‌مپ .
پێنجه‌م / 23 ی مارس كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر به درێژایی 400 مه‌تر ، له كاناڵی سویسی میسردا گیریخوارد و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌موو هاتووچۆ و جوڵه‌ی باخیره بازرگانیه‌كانی جیهانی وه‌ستان ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه كه كاناڵی سویس به یه‌كێك له هه‌ره كه‌ناڵه گرنگه‌كانی جموجۆڵی بازرگانی ده‌ریایی له جیهاندا دائه‌نرێت .
شه‌شهه‌م / 9 ی نیسان ، كۆچیی دوایی شازاده ( فیلییپ ) له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا . هاوژینی شازاده ئیلیزابێتی دووهه‌م ، شاژنی به‌ریتانیا . له 17 ی نیساندا له مه‌راسیمێكی ره‌سمی شاهه‌نشاهیدا به‌خاك سپێردرا .
حه‌وته‌م / 24 ی نیسان ، له‌هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی ڤاكسیندا ، ئاماری وه‌رگرتنی ڤاكسین گه‌یشته 1 ملییار له جیهاندا و له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌میشدا ، وه‌رگرتنی ڤاكسین گه‌یشته 8 ملیار و 5 سه‌د هه‌زار ، به جیاوازی له نێوان ووڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاردا .
هه‌شتهه‌م / 7 ی ته‌مموز ، كوشتنی سه‌رۆكی تایتیان ، سه‌رۆكی تایتیان ( ژۆڤینێل مواس ) له شه‌وی 6 له‌سه‌ر 7 ی ته‌مووزدا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆییدا كوژرا .
نۆهه‌م / 11 ی ته‌مموز ، ئیتاڵیا ئه‌بێته پاڵه‌وانی تۆپیی پێی ئه‌وروپا ، وا بڕیاربوو كه ئه‌م یارییه بۆ كووپی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپا له ساڵی 2020 دا ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ساڵێك دواخرا .
ده‌هه‌م / 23 ی ته‌مموز ، مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیك له تۆكیۆ ،كێبڕكێی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیك تا 8 ی مانگی ئاب له ژێر ڕێنماییه‌كانی خۆپارستن له كۆرۆنا به‌ڕێوه چوو .
یانزه‌هه‌م / 15 ی ئاب ، تالییبان ده‌سه‌ڵات وه‌رئه‌گرێته‌وه ، كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان به ته‌واوی كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی تالییبان ، به هه‌زاران ئه‌فغانی وڵاته‌كه‌یان به‌جیهێشت، له ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی تالییبان ، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له 30 ی ئابدا به‌یه‌كجاری له ئه‌فغانستان كشانه‌وه .
دوانزه‌هه‌م / 8 ی سێپته‌مبه‌ر ، پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تیرۆرستانی داعش له پاریس ده‌ستی پێكرد له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی 13 ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2015 كه بوه‌هۆیی كوشتنی 130 كه‌س و برینداركردنی زیاد له 3 سه‌د كه‌س ، ئه‌م دادگاییه برێتییه له گه‌وره‌ترین دادگای تیرۆریستان له مێژووی فه‌ره‌نسادا ، 20 تاوانبار دادگایی ئه‌كرێن ، له نێوانیاندا سه‌لاح عبدوالسلام ، به‌رپرسی ئۆپیراسییونی ئه‌و هێرشانه ، وابڕیاره ئه‌و دادگایی كردنه ، 9 مانگ بخایانێت .
له ڕۆژی 13 ی نۆڤه‌مبه‌ر ی 2015 دا ، 9 تیرۆریست له كاتژمێری 9 ی شه‌ودا و له 3 شوێنی جیاواز له‌هه‌مان كاتدا له پاریس ، به خۆته‌قینه‌وه و به ده‌ستڕێژی گووله 130 كه‌سی بێ‌تاوانیان كوشت و به سه‌دانیان برینداركرد .
سیانزه‌هه‌م / 4 ی ئۆكتۆبه‌ر ، ( تۆما پێسكێ ) رایدی گه‌ردوون ، قیاده‌ی بنكه‌ی گه‌ردوونی جیهانی له ناو‌و مانگدا وه‌رگرت ، به‌مه‌ش تۆما ئه‌بێته یه‌كه‌م ڕایدی گه‌ردوونی فه‌ره‌نسی ، پاش به‌سه‌ربردنی 6 مانگ تۆما پێسكێ له 9 ی نۆڤه‌مبه‌ردا گه‌یشته‌وه سه‌ر زه‌ووی .
چوارده‌هه‌م / 5 ی ئۆكتۆبه‌ر ، لێكۆڵینه‌وه و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی له‌لایه‌ن كڵێسه كاتۆلییكه‌كانه‌وه كۆتایی هات و ڕاپۆرته‌كه‌یان خسته به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌و كه‌یسه ، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه زیاد له 2 ساڵی خایاند ، ئه‌م ڕاپۆرته برێتییه له پێداچوون و لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و قه‌شه و پیاوه ئاینیانه‌ی سه‌ر به كڵێسه‌كانن ، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و مامۆستا‌و فێركه‌ری وه‌رزشیانه كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مناڵاندا كاریانكردبوو ، ئه‌م ده‌ستدرێژییه سێكسیانه له ساڵی 1950 وه ده‌ستی پێكردوه و 330 هه‌زار كه‌س بونه‌ته قووربانی ئه‌و دیارده‌یه .
پانزه‌هه‌م / 8 ی ئۆكتۆبه‌ر ، خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی درایه 2 ڕۆژنامه‌نووس .
یه‌كه‌م/ ڕۆژنامه‌نووسی ڕووس ( دمیتری مۆراتۆڤ )
دووهه‌م / ڕۆژنامه‌نووسی فییلیپینی ( مارییا ڕێسا )
ئه‌م خه‌ڵاته درایه ئه‌و 2 ڕۆژنامه‌نووسه ، له پای ئازیه‌تی و خه‌باتییان بۆ ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕیین ، مه‌راسیمی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئه‌و 2 ڕۆژنامه‌نووسه ، له رۆژی 10 كانوونی یه‌كه‌مدا به‌ڕێوه‌چوو به چه‌ند ساتێك بێده‌نگی وه‌ك ڕێزێك له‌بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌كاتی كاره‌كانییاندا كوژراوون ده‌ستیپێكرد .
شانزه‌هه‌م / 1 ی نۆڤه‌مبه‌ر ، جۆره جیاوازه‌كانی ڤیرووسی كۆرۆنا بوه هۆكاری كوشتنی زیاد له 5 ملیۆن كه‌س له جیهاندا ، ئه‌و ژماره‌یه برێتیه له ئاماری فه‌رمی ووڵاته‌كان ، به‌ڵام ڕیكخراووی جیهانی بۆ ته‌ندرووستی ، پییان وایه كه ئه‌و ژماره‌یه دوو و سێ‌جار زیاتربێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراوه پاڵپشت به ئاماری زانكۆی ( جۆن هۆپكین ) ی ئه‌مه‌ریكی ، پێیانوایه كه 5 ملییون و 3 سه‌د هه‌زار كه‌س له‌ساڵی 2020 دا مردوون .
حه‌ڤده‌هه‌م / 13 ی نۆڤه‌مبه‌ر ، كاره‌كانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ژینگه له گلاسكۆ ( كۆپ 26 ) كۆتایی هات ، كه له 31 ی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌ستی پێكردبوو ، له‌م كۆنفرانسدا هه‌موو به‌شداربوان گه‌یشتنه ڕیكه‌وتنێكی هاووبه‌ش بۆ پاراستنی ژینكه ، كه بڕیاردرا كه هه‌موو به‌شداربووان ڕاده‌ی گه‌رمایی ئاووهه‌وا به ڕاژه‌ی 1،5 كه له كۆنفرانسی پاریس‌دا بڕیاری له‌سه‌ر درابوو ڕابگرن ، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی ده‌رخست له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره پێی وایه كه پێوویسته له‌و ڕاژه‌یه كه‌متربێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی ژینكه درووست نه‌بێت له جیهاندا .
هه‌ژده‌هه‌م / 24 ی نۆڤه‌مبه‌ر ، 27 پیاو ژن و مناڵ له‌سه‌ر ڕۆخی ده‌ریای باكوور له سنووری كه‌ناڵی ده‌ریایی به‌ریتانیا به هۆی نقوومبونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه ،خنكان ئه‌م ڕووداوه‌ش ئه‌بێته گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مردن كه ڕوویدابێت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ، له نێواوانیاندا 16 كوردی باشووری تێدابوو .
نۆزده‌هه‌م / 30 ی نۆڤه‌مبه‌ر ، هوونه‌رمه‌ندی مووزیك و سه‌ماكه‌ر و ئه‌ندامی كارای دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ( جۆزێف به‌كیر ) ، پاش 46 ساڵ له مردنی ، گواسترایه‌وه بۆ گۆڕستانی مه‌زننان له ( پانتییون ) .
جۆزیفین به‌كیر ، ئه‌و ژنه پێستڕه‌شه بوو كه له به‌ر كێشه‌ی كۆییله‌تی و جیاوازی ڕه‌نگی پێستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ، ویلایه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای جێهێشت و له پاریس نیشته‌جێ بوو ، هه‌موو ژیانی له ڕیگای هوونه‌ره‌كه‌یه‌وه ته‌رخانكرد بۆ خه‌بات دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌یویست بیسه‌لمێنێ بۆ هه‌موو دنیا ، كه ڕه‌نگی پێست و ئایین نابێت ببێته كێشه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت به هارمۆنیی پێكه‌وه‌بژین ، چۆن فه‌ره‌نسا پێشوازیلێكرد و پاراستی وه‌ك په‌ناهه‌نده ، ئه‌ویش به‌هه‌مان شیوه پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی وه‌رگرت ، هه‌موو ژیانی ته‌رخانكرد بۆ خزمه‌تی فه‌ره‌نسا ، وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده و وه‌ك سیمبولێك بۆ ئه‌و په‌ناهه‌ندانه‌ی توانیویانه خزمه‌تی فه‌ره‌نسابكه‌ن ، ته‌رمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه گۆڕستانی مه‌زنان ( پانتییون ) به‌مه‌ش ئه‌بێته 4 هه‌مین ژن له پانتییون .
بیسته‌م / 8 ی كانوونی یه‌كه‌م ، دوای 16 ساڵ له‌سه‌ر لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌ڵمانیای فێدیڕاڵ ، ئه‌نجێڵا مێركڵ ڕاووێژكاری ئه‌ڵمانیای فێدیراڵ له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا وه‌ك ڕاووێژكاری ئه‌ڵمانیا ، خۆی دووباره كاندید نه‌كرده‌وه .
بیستویه‌كه‌م / 14 ی كانوونی یه‌كه‌م ، سووپای فه‌ره‌نسا كشایه‌وه له ( كۆمبوكتوو ) ئه‌و هێزه‌ی فه‌ره‌نسا كه برێتیین له هێزی تایبه‌تی دژه جیهادیست ناسراو به باركان ، پاش 9 ساڵ له باكووری مالی ووڵاتی مالییان جێهێشت و به‌رپرسییاریه‌تی ئه‌منی ووڵاته‌كه‌یانیان دایه‌وه هێزه‌كانی كۆمبوكتوو .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP