لەدیاردەیەكی نامۆدا ماسی لە شارێكی ویلایەتی تیكساسی ئەمریكا دەبارێت

جیهان
07:25 - 2022-01-03

لەشارێكی سەر بە ویلایەتی تكساسی ئەمریكا  لە دیاردەیەكی نامۆدا ماسی قەبارە بچوك باری.
لەو ڕوەوە بەرپرسانی شاری تێكساركانا لە ویلایەتی تێكساس-ی ئەمریكا ڕایانگەیاند: دیاردەیەكی نامۆ لەو شارە بەدیكراوە، ئەویش بارینی ماسی قەبارە بچوك بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، دیاردەیەكی نامۆیان درك پێكردووە كە ئەوەش بارینی ماسی بچوك بووە، ئەمەش دیاردەیەكی سەیرەو تەواوی هاوڵاتیان پێوەیسەرقاڵ بوون.

ئاماژەیان بەوەشكردوە، بارینی ماسی قەبارە بچوك یاخود قرژاڵ و بۆقەكان، دیاردەیەك نییە یەكەم جاربێت روبدات و پێی دەوترێت باران بارینی ئاژەڵی.

ئەوەشی خستوەتەڕوو  دیاردەكە سروشتییەو لەكاتی نزیكبونەوەی ئەو ئاژەڵانە ڕودەدات بۆسەر ڕووی دەریاو لە ئەنجامی دروستبونی گەردەلول لە نێو دەریاو زەریاكاندا ئەو ئاژەڵانە هەڵدەگرێت و، بەرەو دەوروبەری خۆی فڕێیان دەدات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP