وەزیری بەرگریی ئەمریکا توشبوونی خۆی به ڤایرۆسی کۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت و داواش له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی ئه‌و ڤایرۆسه وه‌ربگرن.
ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاند، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندوه، نیشانەکانی په‌تاكه "سوک" بون و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی داهاتو لە ماڵەکەی خۆیدا کەره‌نتین ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، بەتەواوەتی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسەکەی وەرگرتوەو ژەمی سێیەمیشی وەرگرتوە، ئەوەش وایکردوە "توشبونەکە بە ڤایرۆسەکە سوکتر بێت وەک لەوەی ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتایە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا ئه‌وه‌شی خستوته‌ڕو كه، ڤاکسینەکان کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه‌و ده‌ڵێت، داوا لە هەموان دەکەم ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە وەربگرن".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، دوایینجار كه سەرۆکی ئەمریکا جۆو بایدنی بینیوە لە 21ی كانونی یەکەم 2021 بوە ، زیاتر لە هەفتەیەک لەوەوپێش هەستی بە نیشانەکانی په‌تاكه کردوە و لەو بەیانیەدا پشکنینی کردوە و ده‌ركه‌وتوه هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوە.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا راشیگه‌یاندوه، "لەکارەکانی خۆی بەردەوام دەبێت و لەڕێی پەیوەندیی ڤیدیۆییشەوە بەشداری لە کۆبونەوە گرنگەکاندا دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP