به‌غدا 200 ملیاری دیكه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

ئابوری
16:13 - 2022-01-03



"بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری تر بۆ ھەرێمی کوردستان دراوە وەکو بودجەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردو، بۆ ئەمساڵیش تا کاتی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ ناردنی پشکی ھەرێم بەردەوامی دەبێت".

له‌و باره‌یه‌ووه‌، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد لە لێدوانێکدا بۆ كه‌ناڵی کوردسات نیوز راگەیاندوه‌، بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری تری پشکی ھەرێم دراوەو ناردنی پارەکەش بۆ مانگی ١٢ی ساڵی رابردووەو لە رۆژانی داھاتوو پارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری حکومەتی ھەرێم.

باسی لەوەشکردوه‌، لە ئێستادا تیمی چاودێری دارایی عیراقی لە ھەولێرە و وردبینی کۆتایی بودجەی ساڵی رابردوو دەکات و ئامادەکاری بۆ بودجەی ساڵی نوێ دەکرێت.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد وتیشی، "تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ ئامادە نییە و دەنگی لەسەر نەدراوە، بۆ ئەوەش تا ئەو کاتەی پرۆژە یاساکە ئامادە دەکرێت پێویستە بودجەی پێویست بۆ ھەموو عیراق دیاری بکرێت و بۆ ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە دەبێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP