له فرۆكه‌خانه‌ى وڵاتی (مۆریتیس)ى ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا منداڵێكى تازه له‌دايكبوو له‌لايه‌ن كارمه‌ندانى فرۆكه‌خانه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه كه له‌نێو ته‌والێتى فرۆكه‌كه فڕێدرابوو.
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه به‌نێو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ڕاسته‌وخۆ هێزه ئه‌منييه‌كانى فرۆكه‌خانه سه‌رجه‌م ده‌رگاكانى فرۆكه‌خانه‌يان داخست و هاتوچۆيان قه‌ده‌غه‌كرد ئه‌مه‌ش به‌مه‌بستى دۆزينه‌وه‌ى بكه‌رى ئه‌و كاره ، دواى گه‌ڕان و پشكنين و لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رنشينانى فرۆكه‌كه پۆليسى فرۆكه‌خانه توانى ژنێکی تەمەن 20 ساڵى ماداگاسکاری ده‌ستگيربكات.
له ئێستادا كۆرپه‌له‌كه له نه‌خۆشخانه‌ى مندالانى تازه‌له‌دايكبووى وڵاتى ( مۆریتیس) ه و لێكۆڵێنه‌وه‌كانيش له‌گه‌ل ژنه ته‌مه‌ن 20 ساڵانه‌كه ده‌ستيپێكردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP