مارکای ئیسپانی بەناوبانگترینی ئیسپانیا

وەرزش
11:48 - 2022-01-04

مارکای ئیسپانی بەناوبانگترینی ئیسپانیا
ئاکۆ بیبانی
مارکا یەکێکە لە رۆژنامە کاریگەرەکانی جیھان و ئەوروپا و سەرچاوەی تەواوی ھەواڵە وەرزشییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەستێرەکانی تۆپپی پێیە ، ھەموو ئەو نھێنیانەی لە جیھانی وەرزشی و ئیسپانیا ڕوودەدات ھەر زوو مارکا خوێنەر و بینەر و بیسەری لێ ئاشنا دەکات .
مارکا تەنھا خۆی لە رۆژنامەیەک نابینێتەوە بەڵکو دەزگایەکی گەورە و ھەمە چەشنە ، رۆژنامەی مارکا بەشێکی دەزگای گشتی مارکایە ، ئەم رۆژنامەیە رۆژانە لە ئیسپانیا و مەدریدی پایتەخت دەردەچێت  ، رۆژنامەیەکی پڕ خوێنەرە نوێترین ھەواڵە وەرزشییەکان لێرە بڵاودەبنەوە ، مارکا لە ساڵی ١٩٣٨ لە مەدریدی ئیسپانیا دامەزراوە ، بەشێوەیەکی زۆر لە وڵاتدا بڵاودەبێتەوە تیراژی رۆژانەی ٤٠٣ ھەزار دانەیە ، لە ساڵی ١٩٩٥ یشەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بابەتەکان بڵاودەکرێتەوە دەقیقە بەدەقیقە خوێنەر بە نوێترین گۆڕانکارییە وەرزشییەکان ئاشنا دەبن ، لە ساڵی ٢٠٠١ یشەوە رادیۆی مارکا ٢٤ سەعات پەخش دەکات و تەواوی بابەت و بڕگەکانی وەرزشییە و سەرچاوەی جیھانە لە تۆپی پێ ، کەناڵی تەلەفزیۆنی تایبەتیش بە ناوی مارکا وەشانی خۆی دەکات.
مارکا یەکێکە لە چوار رۆژنامە پڕ خوێنەرەکەی ئیسپانیا و شان بە شانی رۆژنامەکانی ( ئاس ی ئیسپانی و سپۆرتی کەتەلۆنی و ئەلمۆندۆ دیپۆرتیفۆ ) کە دووانەکەی کۆتایین لە کەتەلۆنیا دەردەچێت لە کێبرکێی توندان بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریە وەرزشیەکان .
رۆژنامەی مارکا ساڵانە خەڵاتی تایبەت دەبەخشێت بە ( گۆڵکاری خولی ئیسپانی و باشترین گۆڵپارێز و باشترین بەڕێوبەری ھونەری و باشترین ناوبژیوان و باشترین یاریزان 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP