تووشبویەکی کۆرۆنا بە بەکارھێنانی حەپی ڤیاگرا چاکدەبێتەوە

تەندروستی
12:52 - 2022-01-04

مۆنیکا ئەلمێدای تەمەن ٣٧ ساڵ، پەرستارێکی بەریتانییە و دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی لینکۆڵن حەپی "ڤیاگرا"ی وەکو بەشێک لەچارەسەر پێدەردێ و دواتر توانیوێتی ڤایرۆسەکە تێپبەڕێنێ و بەتەواوی چاک ببێتەوە. 

مۆنیکا بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ بەھۆی ڤایرۆسەکەوە بێھۆش بووە، دوای ئەوەی لەڕۆژی ٣١ ئۆکتۆبەر پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە، دەرکەتووە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و بەھۆی ئەوەی نیشانەکانی قورس بووە لەڕۆژی ٩ نۆڤەمبەر بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دواتریش خراوەتەوە بەشی چاودێری چڕ. 

مۆنیکا لەڕۆژی ١٤ دیسەمبەر دوای باشتربوونی دۆخی تەندروستی توانی بەھۆش خۆی بێتەوە و چاو ھەڵبێنێت، کاتێکیش بەخەبەر ھاتەوە دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی لینکۆڵن پێیان ڕاگەیاندبوو کە ئەوان بڕێک حەپی "ڤیاگرا"یان وەکو بەشێک لەچارەسەر پێداوە کەپێش ئەوەی مۆنیکا بچێتە دۆخی بێھۆشبوون ڕازی بووە بەوەی حەپی ڤیاگرای پێبدەن.

مۆنیکا ئەلمێدا پیشەی پەرستارە لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی وڵاتی بەریتانیا، خاوەنی دوو منداڵەو پێش تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە ڤاکیسنی کۆرۆنای وەرگرتبوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP