بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لەشەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەدات

تەندروستی
11:52 - 2022-01-07

پێشبینی دەكرێت شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لە هەرێم سەرهەڵبدات و لەئێستاشەوە ئامادەكاری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەكرێت.

د.داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناونیشانی " شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لەبەر دەرگای سلێمانیە" نوسیویەتی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمبوەتەوە ، لەئێستادا دەستكراوە بە پاككردنەوەی قاوشەكان وەك ئامادەكارییەك بۆ شەپۆلی نوێی كۆرۆنا كە پێشبینی دەكرێت دوای دوو هەفتەی دیكە دەستپێبكاتەوە.

ڕاشیگەیاندوە، تاكە ڕێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنی ڤاكسینە، ئەوانەی پێش شەش مانگ دوو ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتوە، دەتوانن ژەمی سێیەمیش وەربگرن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP