رۆژئاوای كوردستان.. هێزێكی ئەمریكا لەگەڵ هێزێكی سوریا لەحەسەكە رووبەرووبونەوە

کوردستان
10:46 - 2022-01-09

هێزە چەكدارەكانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد لە حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان، ڕێگرییان كرد لە كاروانێكی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا .

ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردەوە، لە سنوری تەل تەمەر لە ناوچەی حەسەكە، هێزەكانی سوپای سوریا ڕێگرییان كردوە لە هاتوچۆی هێزێكی سەر بە ئەمریكاو ڕێگەیان نەداوە بە خاڵێكی ئەوهێزەدا تێبپەڕن .

كاروانی هێزەكەی ئەمریكا، لە 4 ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێكهاتبوون و دەیانویست بچنە گوندی قبور لە باكوری تەل تەمرو، لەكاتی گەیشتنیان بە بازگەیەكی سوپای سوریادا، ڕێگەنەدراوە بچێتە گوندەكەو هێزەكەش بەبێ ئەوەی ئاڵۆزی دروست بكەن، پاشەكشەیان كردوە .

ئەمە یەكەمینجار نییە كە هێزەكانی ئەمریكاو هێزەكانی سەر بەبەشارئەسەد ڕووبەڕوو دەبنەوەو، لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا بنكەكانی ئەمریكا لەلایەن چەكداری نەناسراوە، لەو وڵاتە كراونەتە ئامانج و سوپای ئەمریكاش هێزی پشتیوانی لە عیراقەوە ڕەوانەی بنكە سەربازییەكانی، لە كێڵگە نەوتییەكانی باكورو ڕۆژهەڵاتی سوریا كردووە، كە ئێستا لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی هەسەدەدایە .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP