دوای سوێندخواردنی یاسایی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی
نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دەستبەكاربوونی ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنه‌كه، ئه‌ندامه‌كانی
خوولی رابردوو خانەنشین كران.
به‌پێی نوسراوێكی كۆماری كه ئەمڕۆ له ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئیمزای د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری له‌سه‌ره‌و له رۆژی 10ی ئەم
مانگە ده‌رچووه، 324 ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خانەنشین دەكرێن
و بڕیارەكەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو كە دەبێت وەزیری دارایی بڕیارەكە
جێبەجێ بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP