دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لەبەغدا تۆماركرا

تەندروستی
09:26 - 2022-01-11

سەعد كامل لامی بەڕێوەبەری تەندروستی كەرخ لەبەغدا ئاشكرایكرد، لەدوای پشكنینەكان بۆ ئەو نەخۆشخانەی گومانی توشبونیان بەكۆڕۆنا لێدەكرێت، دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن تۆماركراون.
هەفتەی پێشتریش وەزارەتی تەندروستی كوردستان ئاشكرایكرد، لەنێو خێزانێكدا پێنج توشبووی كۆڕۆنا لەدهۆك تۆماركراون.
ئەمەش لەكاتێكدا بەپێی دوای ئاماری تەندروستی عیراق، ژمارەی توشبون بەكۆڕۆنا روو لەهەڵكشانە و لە 24 سەعاتی رابردویشدا هەزارو 386 توشبووی نوێ لەعیراق و هەرێن تۆماركراون.
هەر لەو بارەیەوە، وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند بەم نزیكانە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی كۆدەبنەوە بۆ دەركردنی ژمارەیەك رێنمایی و بڕیار تاوەكو بتوانین روبەڕووی شەپۆلی نوێی كۆڕۆنا ببینەوە و نەهێڵین لەوە زیاتر پەرەبسێنێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP