دیڤد ساسۆلی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە تەمەنی ٦٥ ساڵی بە نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ، رۆبێرتۆ كۆیلۆ وته‌بێژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆچی دوایی دیڤد ساسۆلی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپای لە تەمەنی ٦٥ ساڵی و لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئاڤیانۆی ئیتاڵیا، راگه‌یاند.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، شه‌وی رابردوو ساسۆلی له 26ی كانونی یه‌كه‌مدا گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ئیتاڵیا ، به‌هۆی تێكچونی سیستمی به‌رگرییه‌وه خراوه‌ته ژێر چاودێری چره‌وه.
دیڤد ساسۆلی له ساڵی 1956 له شاری فلۆرانسای ئیتاڵیا له‌دایكبوه، له 14ی (ته‌موزی ساڵی 2009ه‌وه پۆستی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای وه‌رگرتوه، دواتر له 3ی ته‌موزی 2019 وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌كار بوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP