لەبارەی شێلانی سەگێك داوادەكرێت شارەوانی دووبز روونكردنەوە بدات

کوردستان
12:26 - 2022-01-14

راگەیاندنی رێكخراوی دووبز بۆ پاراستنی ژینگە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا دەردەكەوێت، كەسێك، دوور لەئاكاری مرۆڤایەتی، سەگێك بە ئامێری تراكتۆر دەشێلێت و چەند جارێك بەسەریدا تێدەپەڕێت .
بەپێی زانیارییەكانی ئەو رێكخراوە، ئەو كەسەی بەو كارە هەڵساوە، كرێكاری شارەوانی قەزای دووبزە و تراكتۆرەكەش، ئامێری سەر بە شارەوانیی قەزاكەیە .
ئەو رێكخراوە داوا لە وەزارەتی ژینگەی عیراق و ئیدارەی پارێزگای كەركوك و شارەوانییەكان و شارەوانی دوبز دەكات، روونكردنەوە لەبارەی ئەو كردەوەیە بدەن و كەسی تاوانبار، سزا بدەن .
راگەیاندنی رێكخراوی دووبز بۆ پاراستنی ژینگە، جەختیكردۆتەوە كە بەرامبەر ئەو كارە قێزەوەنە بێدەنگ نابن و سكاڵای یاسایی لەدژی شارەوانی دووبز و شۆفێری ئەو تراكتۆرە تۆمار دەكەن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP