بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی د. مارف عومەر گوڵ كردو دەڵێت: ناوبانگی لەناو میللەتەکەماندا بە نەمری و شانازییەوە دەمێنێتەوە و ژیانئاواییەکەشی ھەمووانی خەمبارکرد.
دەقی پرسەنامەکە............
بەڕێزان بنەماڵە و خزمانی شێخانی ھەشەزینی _ سەنگاو
بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی پڕۆفیسۆر (دکتۆر مارف عومەر گوڵ) ئەکادیمیستی ناوداری کورد، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین.
کاک دکتۆر مارف عومەر گوڵ جگە لەوەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین بوو لە ھەمانکاتدا نووسەر و شاعیر و ئەدیبێکی ناوداری گەلەکەمان بوو، کە تەواوی تەمەنی تەرخانکرد بۆ خەبات و تێکۆشان و نووسین و لێکۆڵینەوە لە بواری جینۆساید، بەرھەمە زانستییەکانی بوونە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ ھێشتنەوەی ئەو تاوانانەی دەرحەق بەگەلەکەمان کرا.
جگەلەوە زیندانیش چۆکی پێدانەدا و خۆڕاگرانە و سەربەرزانە بەپێوە مایەوە و درێژەی بە خزمەتەکانیدا ھەربۆیە ناوبانگی لەناو میللەتەکەماندا بە نەمری و شانازییەوە دەمێنێتەوە و ژیانئاواییەکەشی ھەمووانی خەمبارکرد.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی شادبکات و سەبووری و دڵئارامیش بە کەسوکار و خزمان و ھاوڕێیانی بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٥ی ١ی ٢٠٢٢
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP