شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبون به كۆرۆنا، بڕیاری دا ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و شاره كه‌مبكاته‌وه .
شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 17-1-2022، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیداهاتووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له پارێزگای كه‌ركوك رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، وه‌ك رێكارێك بۆ رێگری زیاتر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ره‌سمی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك درا، به‌ڕێژه‌ی له 50%.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆئه‌وه‌شكراوه، ئه‌م بڕیاره له رۆژی 17ی كانوونی دووه‌م تاكو 27 هه‌مان مانگ كاری پێده‌كرێت و به‌رده‌وامی ده‌بێت.
راشیگه‌یاندووه، ده‌وامی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك و زانكۆی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ده‌ی شاره‌كه، به‌پێی داواكاری فه‌رمانگه‌كانیان ده‌بێت و بۆ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تیش، بوونی كارتی ڤاكسین و پشكنینی (پی سی ئاڕ)، ده‌كرێته به مه‌رج .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP