ئەندامێكی خولی پێشووی لیژنەی تەندروستیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به دووری نازانێت لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئاماری ڕۆژانەی توشبوون به کۆرۆنا له عێ{اق بگاتە 10 هەزار كه‌س.
جەواد موسەوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی له ئه‌نجومه‌نی ناوبراو، ئه‌مڕۆ (17-1-2022) له په‌یامێكدا داوای لە وەزارەتی پەروەردە كردوه، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا لەناو قوتابخانەکاندا لە زووترین ماوەدا تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ ئەنجام بدرێت.
داواشیكردوه، وەزارەتەکە بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەوامی خوێندن کەمبکاتەوە و بەشێکشی بکات بە ئۆن لاین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران روونشیكردوه‌ته‌وه كه، "دەرکەوت قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ یاخود سنوردارکردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان لەناو عێراق ودەرەوەش کاریگەر نەبووە بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه کە، ئەو كه‌سانه‌ی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەکرێت توشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بن، بەڵام بەڕێژەیەکی کەم و سوک، هەروەها پێویستیان بە نەخۆشخانەش نابێت و تەنها پێویستە دوور بکەونەوە لە خەڵک و دەمامک بەکاربهێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP