ئەمریكا.. بەهۆی بەفر بارینەوە سێ هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراوەتەوە

جیهان
16:47 - 2022-01-17

شەپۆلێكی بەفربارینی زۆر لە ئەمریكا ملیۆنان كەسی ناچاركردووە لە ماڵەكانیان بمێننەوە لە بەشی خۆرهەڵاتی ئەمەریكا كە نزیكەی 190 هەزار خانوو دەزگا ئەمڕۆ بێ كارەبابوون
بەپێی وتەی دامەزراوەی خزمەتگوزاری كەشوهەوای نیشتیمانی ئەمریكا ، شەپۆلەكە تێكەڵەیەكە لە بەفرو تەرزەو بای بەهێز.

هاوكات دوێنێ زیاتر لە سێ هەزار گەشت بۆ ئەمەریكاو دەرەوەی وڵاتەكە هەڵوەشێنراوه‌ته‌وه‌، كەشوهەوا زۆرترین كاریگەری لەسەر فرۆكەخانەی شارلۆت دۆگڵاسی نێودەوڵەتی لە كارۆلاینای باكور هەبوو. لەو فڕۆكەخانەیە، 1900 گەشت كە دەكاتە  90% گەشتەكان هەوڵوەشێنرانەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP