وته‌بێژی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكا، توشبوونی ژه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ی به كۆرۆنا راگه‌یاند.
كۆلێنێل دیف باتله‌ر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، كه توشبوونی مارك میلی به ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌لمێندراوه‌و به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ئازارێكی زۆر كه‌می توشبووه.
باسی له‌وه‌شكردوه كه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش له‌ئێستادا خۆی كه‌ره‌نتین كردوه‌و ده‌توانێت هه‌موو ئه‌ركه‌كانی له شوێنێكی دوور له‌وانی تر جێبه‌جێبكات.
به‌تله‌ر ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه، (میلی) سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كانی دژ به كۆرۆنای وه‌رگرتوه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، (میلی) له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ژه‌نه‌راڵ ریمۆند ئۆدێرنۆ چاویكه‌وتوه به جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاو ئه‌نجامی سه‌رجه‌م ئه‌و پشكنینانه‌شی كه پێش چه‌ند رۆژێك و هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌ی كه چاویكه‌وتوه به (بایدن) تا دوێنێ ئێواره ئه‌نجامی داون، نێگه‌تیڤ بوون.
به‌تله‌ر ئه‌وه‌شی وتوه كه، سه‌رجه‌م سه‌رۆك ئه‌ركانه‌كانی دیكه‌ی ده‌سته‌كه جگه له یه‌ك پشكنینی كۆرۆنا، ئه‌نجامه‌كانیان نێگه‌تیڤ بوونه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP