سبه‌ینێ سێ شه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه هه‌موو 25ی مانگێك ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه مووچه وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه دارایی كه بۆ گه‌نجینه و بانكه‌كان ناردوه، بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه 25/1/2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 1ی 2022 بكات و مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه، به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ و دواكه‌وتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، دوای 40 رۆژ، دوێنی 23-1-2022 مووچه‌ی به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و خانه‌نشینان دابه‌شكرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP