سه‌ربازێك كه شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی كردوه، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدێكی هاوڕێی، بڕی 100 هه‌زار دیناری بۆ كڕینی به‌نزین له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كه وه‌رگرتوه.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئاشكرایكردوه، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك كه ته‌رمی شه‌هیدێكی به‌ناوی عه‌بدوڵا داودی گواستوه‌ته‌وه، به‌نزینی پێنه‌بوه و بڕی 100 هه‌زار دیناری له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كه وه‌رگرتوه.
یه‌حیا ره‌سوڵ، ده‌ڵێت، ئه‌و ره‌فتاره ره‌فتارێكی تاكه‌كه‌سی بوه و ئاراسته نه‌كراوه.
باسی له‌وه‌شكردوه كه، دوای ئاگاداربونه‌وه‌ی له وه‌رگرتنی پاره له‌ماڵه شه‌هیدێك، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانیكرد، وه‌فدێكی فه‌رمانده‌یی به‌پێی دیسپلینی سه‌ربازی بنێرێته ماڵی خانه‌واده‌ی شه‌هید عه‌بدوڵا و سه‌ره‌ڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی رونكردنه‌وه‌ی ته‌واویش بده‌ن كه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته، ره‌فتارێكی تاكه‌كه‌سی بوه و وه‌زاره‌تی به‌رگری لێی به‌رییه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شۆفێره پێكهێنراوه، به‌پێی دانپێدانه‌كه‌شی، ئه‌و پاره‌ی ته‌نها بۆ خۆی بووه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، جه‌ختشیكردوه‌ته‌وه، هه‌ر سه‌رباز و كارمه‌ندێكی دیكه كاری پێچه‌وانه‌ی دیسپلینی سه‌ربازی بكات، به‌دڵنیاییه‌وه به‌پێی یاسای سزادانی سه‌ربازی، سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.شه‌هیده‌كه وه‌رگرتوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP