عیراق: ئاوی پێویست بۆ خواردنەوەو كشتوكاڵكردن هەیە

عێراق
07:28 - 2022-01-25

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان بەرزبوونەتەوەو لە ئێستاشدا ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە هەیە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بارانبارینی چەند هەفتەی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان بەرزبوونەتەوە، بەڵام هێشتا زۆریان ماوە بگەنە ئاستی پێویست.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا 100٪ ئاوی پێویست لە بەردەستدایە بۆ خواردنەوەو كشتوكاڵكردن، بەڵام هێشتا گەنجینەكانی هەڵگرتنی ئاو زۆری ماوە پڕ ببن و بگەنە ئاستی چاوەڕوانكراو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP