هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق و سعودیه، لێكتێگه‌یشتنێكیان ئیمزا كرد له‌بواری پێكه‌وه‌به‌ستنی كاره‌باو وه‌زیری كاره‌بای عێراقیش ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی پێكه‌وه‌به‌ستنه‌كه 2 ساڵ ده‌خایه‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه، حه‌مید عیزی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی داوه په‌له بكرێت له ته‌واوكردنی پێكه‌وه‌به‌ستنی هێڵی كاره‌بای نیشتمانیی به هێڵی كاره‌بای سعودیه.
ئه‌مینداریی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راشیگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ته و ڕاسپێردراون هه‌موو ئاسانكارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن.
وتیشی، بازاڕی عێراق كراوه‌یه به‌ڕووی هه‌موو كۆمپانیا سعودییه‌كاندا تا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
جه‌ختیكرده‌وه، پێكه‌وه‌به‌ستنی كاره‌بای سعودیه‌و عێراق كاریگه‌ریشی بۆسه‌ر ئابووری وڵات هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP