بێ یەکێتی حکومەت پێک نایەت !

ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د
20:06 - 2024-07-18

بێ یەکێتی حکومەت پێک نایەت !
پۆستی پارێزگاری کەرکوک دیسانەوە بۆتە کێشە ، خۆی لەخۆیدا کێشە نیە بەڵام بەڕەوای نابینن بیدەنەوە دەستی یەکێتی ،بەپێ هەموو پێوەرێک کورسی پارێزگار ئیستیحقاقی یەکێتیە چوونکە پێنج کورسی هێناوە ، بەڵام پارتی خاوەنی تەنها دووکورسیە وئەمجاش ئامادەنیە بێتە پاڵ یەکێتی تا پارێزگار وەرگرنەوە بەڵام ئامادەیە بچێتە پاڵ لایەنەکانی دیکە  ، ئاخر برادەران   نابێت بە دۆلارێ مامەڵەی کارێکی سەد دۆلاری بکەیت چوونکە باڵانسەکەت بەش ناکات ئەی بۆئەوەی کارەکەت سەرکەوتووبێت دەبێت دەیان سازش بکەیت بۆلایەنەکانی دیکە ئەی بۆ نایەت مێژوو بۆخۆت تۆمارکەیت وبێ مەرج ببیتە پاڵپشتی یەکێتی چوونکە ئەمجارە ئەمکارە پینە ناکرێت چوونکە حەوت ساڵە کورد تینووی دەسەڵاتە کە بەهێز لێسەندراوەتەوە تۆ بەچ بیانوێک ناتەوێت بگاتەوەدەستی کوردان !
 لەکاتێکدا نەگەشتن بەڕێکەوتن باشترین کار ئەنجام بدرێت   ببنە ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک وکاریگەر تاوەکو لەداهاتوو دەنگی زۆرینە بەرن و بچنە سەرکورسی دەسەڵات ، بوون بەئۆپۆزسێون زۆرباشترە وچاکترە لەوەی بچیتە ریزی لایەنەکانی دیکەوە وببیتە ڕێگر بۆئەوەی یەکێتی نەبێتە پارێزگار ، چوونکە هەموان دەزانن بێ یەکێتی کەرکوک بەڕێوەناچێت چوونکە کەرکوک ودەوروبەری جێگای نفوزی یەکێتیە بۆیە بیرکردنەوەش لەئاووت کردنی یەکێتی مەرگی حکومەتێکە پێش لەدایکبوونی .
ئەوەی جێگای سەر سووڕمانە لە ووڵاتی ئیسرائیل دەیان حیزب وڕێکخراو هەیە هەمووشیان لەناوخۆیان دەیان کێشەیان هەیە بەڵام یەک حیزبی ئەو ووڵاتە نابینیت  سازش لەسەر یەک مەتر قودس بکات لەپێناو یەک ووڵاتی عەرەبی بۆچی چوونکە سیاسەتیان نەگەیاندۆتە دۆخێک سازش و لەسەر خاڵە سوورەکانی ووڵاتەکەیان بکەن ئەمە مانای ئەوەنیە کە ئەوان سیاسەت ناکەن ، بازرگانی ناکەن ، بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان نیە بەڵێ هەیانە ، بەڵام یەکجار سیاسەتیان لەپێش چاو نەخستووە لەهەمان کاتیشدا خۆیان ناکەن دۆخێکەوە لەپێش خەڵکی خۆیان شەرمەزاربکەن .

ئەزهەر سەمەد /کەرکوک

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP