فەوزای سیاسی عیراق بەرەو كام فەزا

شێرزاد سەمەد
10:00 - 2021-06-09

فەوزای سیاسی عیراق  بەرەو كام فەزا

شێرزاد سەمەد 

ھەرچەند لە كات وساتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق نزیك بینەوە بەركەوتەوە دەركەوتەی تازەدێنەپێشەوە
ئاشكرایە كەسیاسەتی ھیچ ووڵاتێك سەربەخۆنیە 
 ھەمووی لەژێر كاریگەری جیھان ودەوروبەرە كەیەتی بەتایبەت ووڵاتانی جیھانی سێھەم كەعیراق لەڕیزبەندی یەكەمە

بۆئەوەی لە وەزعی ئێستاو ئایندەی عیراق  تێبگەین :-
پێش ھەمووشتێ ئەبێ خوێندنەوەمان بۆ ووڵاتانی دەورووبەرو قورساییان لەسیاسەتی بەرژەوەندی خوازانەی ووڵاتە زلھێزەكانی جیھان ھەبێ

توركیا
ماوەیەكی زۆرە لەڕێگەی پەل ھاویشتن بۆلیبیا وقوبرس وسوریاو ووڵاتانی بەلقان وباشوری عیراق  ....
ئاكپارتی وئەردۆغان كێشە ناوخۆییەكان وشكستە ئابووریەكانی  خۆیان ھەناردەی دەرەوەی ووڵاتەكەیان كردووە

بەمەش توانیویانە تاڕادەیەك ئەمریكاو ئەوروپاو ڕوسیاش والێبكەن بیانخوێننەوەو 
گفتوگۆی تەلەفونی وڕاستەوخۆیان لەگەڵ بكەن

ھەندێك جاریش زلھێزەكان لەبەرخاتری بەرژروەندیەكانیان وسەرخستنی سیاسەتەكانیان لەوناوچانانەی توركیا تەراتێنی تیا ئەكەن دووركەوتوونەتەوە لەمۆراڵی سیاسی خۆیان
سازشیان كردوە لەگەڵ توركیا لەسەرحیسابی ئەو شوێنانە جاروباری بەرتیلیان داوە بەتوركیا.. 

ئێران
بەكورتی وبەكوردی لەكوێ ئێران ھەبێ ئەمریكا ھەیەلەدونیای سیاسەتدا وەك (Tom and jerry )وان
بەم فلیم كارتۆنە بینەریان بەخۆیانەوە سەرقاڵ كردووە وداھاتی فلیم كارتۆنەكەش بۆ وەبەرھێنەرە !
دوورنیە ھەردوولاش ھاوپشك بن وشەڕەكەیان ڕێگایەك بێ بۆ وەبەرھێنانی ھاوبەش

تێبینیەكان
ئێران ئەیەوێت عیراق  وسیستەمی حوكمڕانی لەعیراق فۆتۆكۆپی خۆی بێت
حەشدی شەعبی وئایەتووڵاكانی عیراق وەك مەرجەعی ئەعلاو سوپای پاسداران عەبایەكی ڕەشی سەرھەمووعیراق بن لەفاو تا زاخۆ
بڕوانە وتارەكەی خامینائی كەئەڵێ:-
حەشدولشەعبی ئیرانە
حیزوڵڵاھی لوبنانی ئیرانە
ئەنسارولئیسلام ئیرانە 
باسی یەمەن ولیبیاش ئەكات
كەواتە ئێران  ئەیەوێت كەوكەبی شیعی دروست بكات لەھەمووئەوناوچانەی باسمان كرد كەجاران پێیان ئەگووت ھیلالی شیعی

توركیاش لەڕێگە ئەم خۆگیڤ كردنەوەو دەست تێوەردان ولەشكركێشیانە تەنھا مەبەستی لیرەیەو چاوی لەشڕەخۆری دەست ئەوروپاو ئەمریكایەو ...
چاویان لە مریشك وقازو زەیتوون وداردزینە لەھەمووئەوناوچانەی بۆی ئەچن
لەپێناوبەھێزكردنی پێگەی ئاك پارتی ڕازی كردنی چەتەكانی ئەردۆگان لەوشەڕانە 
چونكە نەتورك نەتەوەیە نە ئاك پارتیش حیزبێكی نەتەوەیی یە

توركیا مەترسی لەسەر ھەرێمی دابڕاوی كوردستان درووستكردووە
ئێرانیش لەسەر ئایندەی سیستمی شەرعی ودیموكراسی لەعیراق 
لەھەردوو ڕووەكەش كورد زەرەرمەندە بەھۆی نەبوونی قەوارەیەكی بەھێزو یەكگرتوو
دەرئەنجام ئەوەی مەترسی یە لەسەر ئایندەی عیراق وكوردستان ئێران وتوركیان
نەك عیراق  كەخۆی لەگێژاوێكی نادیارە بەھۆی ھەیمەنەتی مەلالی

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP