بەیاننامە نەفەس کورتەکەی پارتی بە بۆنەی ٣١ ی ئابەوە کە لەناوەرۆکەکەیدا پاساوی ئەوەی هێنابوو گوایە ئەوان لە٣١ ئابدا کاریان کرد بۆ " دفع الفاسد بالأفسد " ئێمەش دەڵێین" ئەمجارەیان ئێمە بەدەنگی جەماوەری شاری هەولێر دەفعی فاسیدانی دەسەڵاتی پارتی دەکەین نەوەک بە دەبابەو تانکەکانی دوژمنانی کوردستان ".
خییانەت هەر لەخائینی ترسنۆک دەوەشێتەوە کە بەهێزی بێگانە شار ودێهات داگییر دەکات ، بەڵام ئەمجارە هێزە ئیقیلیمیەکانیش بە هانای پارتییەوە نایەن و شکستێکی گەورە چاوەڕوانیان دەکات لەوێنەی ئەوەی لە موسڵ وکەرکوک روویدا .
پارتی بەو هەموو خیانەتەی لەرابردوودا کردوویەتی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان سەلماندی کەوا نە پارتەو نە دیموکراتەو نە کوردستانیشە . چونکە لەناو پارتیدا تەنها یەک بنەماڵە بڕیار بەدەستە ، دیموکراتییەکەشی ئەوەیە لەماوەی ٧٨ ساڵی تەمەنیدا دوو سەرۆک حزب و دوو سەرۆک هەرێم و دوو سەرۆکی حکومەت دەسەڵاتیان قۆرخکردووە کە هەمووشیان لەیەک بنەماڵەن ، کوردستانییەکەشی دیارە هەر رۆژەو هانا بۆ هێزێکی دەرەکی و ئیقلیمی دەبات بۆ پاراستنی دەسەڵاتە تاکڕەوییەکەی خۆی " .
لەکۆتاییدا دەڵێم "وەریدەگرینەوە بە خوای لێتان وەریدەگرینەوە ، ئێوەش بۆ خۆتان هاوار بکەن وقسە بکەن وبەیاننامە دەرکەن ، ئەگەر حەزیشتانکرد هەڵیشپەڕن "..
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP