هاوڵاتی له نێوان ئایدۆلۆژیا و خوشگوزه‌رانیدا
سه‌ردار هه‌ركی
له روسیا بانگه‌شه‌ی ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌تلاتداران وبانگه‌شه‌ی خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان به شه‌ڕی نێوان سه‌لاجه و ته‌له‌فزیون ناوده‌برێت , وه‌كو ئاماژه‌یێك بۆ سه‌لاجه‌ی به‌تاڵ له خواردن و چه‌واشه‌كاری گوتاره‌كانی ته‌له‌فزیۆن كه له‌سه‌ر وه‌ته‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمان په‌روه‌ری یاری ده‌كات .
له ئێستادا مشتومرێكى زۆر هه‌یه كه‌وا كامه‌یان له پێشتره تێر كردنی سكی برسی یان خه‌بات كردن له پێناوی ئایدلۆژیا ؟ خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتی یان ئایدیای نه‌ته‌وه‌ی و ئایینی ؟
شه‌وێكیان كه‌سێكى زۆر هه‌ژار سه‌ردانیكردم و داوای كرد یه‌ك له كوڕه‌كانی له شوێنێك دامه‌زرێنم به‌ڵكو له‌م هه‌ژاریه تۆزێك باری شانى سوك بێت , كه سه‌یری جله‌كانیم كرد هه‌ژاری زۆری پێوه دیار بوو ته‌نانه‌ت جله‌كانى دوریبووه‌وه . له خۆم پرسی ئایا هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان رزگار بكه‌ین بۆ ئه‌م پیاوه هه‌ژار و داماوه چ مانا و تامێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر حالی به‌م حاله بمینێت ؟؟!!!
شۆڕشی گه‌لی كوردستان ته‌نها بۆ دروست كردنی قه‌واره‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه به‌ڵكو به درێژایی مێژووی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان و دابین كردنی ژیانێكی ئازاد و پڕ ئاسوده‌یى و به كه‌رامه‌ت یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كان بووه , هه‌میشه ده‌بێت گه‌ل چه‌قی خه‌بات و كاركردنمان بێت , له كۆتاییدا ده‌بێت هه‌موو شتێك له خزمه‌تى گه‌ل بێـت ته‌نانه‌ت نیشتمانیش. لێره‌دا با له‌خۆمان بپرسین ئایا ئێمه توانیمان ئه‌م ئامانجه جێبه‌جێ بكه‌ین ؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان به‌ڵێ بوو ئه‌ی بۆ گه‌نجه‌كانمان به لێشاو كۆچ ده‌كه‌ن ؟
له پاش راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان ساڵی 1991 نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه كه داگیركه‌ری ده‌ره‌كی نه‌بینیوه به‌ڵكو لێبرینی موچه و پاشه‌كه‌وت و كه‌می خزمه‌تگوزاری و بێ كاره‌بایى و بێ ئاوى و پیسكردنی ژینگه وگه‌نده‌ڵی بینیوه.
لێره‌دا ده‌پرسین ئایا ئایدۆلۆژیا گرینگتره یان خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان ؟ كامیان قێزه‌ونتره داگیركه‌ری ده‌ره‌كی یان سته‌مكاری ناوه‌خۆ ؟
با نموونه‌ی صین بێنینه‌وه كه مه‌ترسیدارترین دكتاتۆریه‌ته له جیهان چونكه له پاڵ سیسته‌می دیكتاتۆریه‌ت ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یان یه‌كجار زۆرن , له‌به‌ر ئه‌م ده‌سكه‌وتانه هاووڵاتی صینی وا هه‌ست ده‌كات كه حكومه‌ته‌كه‌ی هی خۆیتی و له خزمه‌تى ئه‌وه , بۆیه تا ڕاده‌یێكى زۆر ئاماده‌یه چاوپۆشی له دكتاتوریه‌ته‌كه‌ی بكات . حزبی شیوعی صینی بۆ شه‌رعیه‌تى حكومڕانى ده‌مێكه پشت نابه‌ستێت به ئایدۆلۆژیاى ماركس یان ما‌و . به‌ڵكو پشت ده‌به‌ستێت به ده‌سكه‌وته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ى له گه‌شه‌ی ئابوری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان .
له به‌رامبه‌ردا له ناوچه‌ی ئێمه ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌ویی ( له كوردستان و له فه‌ڵه‌ستین و ……. ) و ئایدۆلۆژیای ئاینی ( سونی و شیعی كه هه‌موو ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه ) هه‌ره‌سی هێناوه چونكه زیاتر ڕویان له ئایدۆلۆژیا ( یان ئیدعای ئایدۆلۆژیا ) كرد له‌سه‌ر حسابی خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتی و گه‌شه‌ی ئابووری و نه‌یانتوانی هاوسه‌نگى و سه‌قامگیری له ناو كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست بێنین , ته‌نانه‌ت تێوه‌گلانی به‌شێك له‌و ووڵاتانه له گه‌نده‌ڵی گومانیشی خسته سه‌ر راستی بانگه‌شه‌یان بۆ ئایدۆلۆژیاكه‌یان .
پێویسته هه‌رچی زووه له‌بری ئه‌و گوتاره نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیانه ڕوو له بوژانه‌وه‌ی مرۆیی و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارى باشتر به هاوڵاتیان بكه‌ین ( ئیماراتی عربی باشترین نمونه‌یه ) .
هه‌ر بۆیه ده‌بینین زۆر له هه‌رێمه‌كان وه‌كو كیوبك له كه‌نه‌دا كه خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزتریه‌كان ئه‌وه‌نده باشه هه‌میشه له راپرسیه‌كان میله‌ته‌كه‌یان ده‌نگ بو مانه‌وه له‌گه‌ل كه‌نه‌دا ده‌ده‌ن . له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین وڵات هه‌ن كه سه‌ربه‌خۆیان به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام بوونه‌ته دۆزه‌خ بۆ هاولاتیان . هه‌رگیز نابێت خه‌ونی گه‌لان له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی به قوربانی خۆشه‌ویستی پاره و پوڵ وگه‌ندلی جه‌ند كه‌سانێك بكرێت .
هاوڵاتی چیتر وه‌كو جاران بایه‌خ به‌م گوتارانه ناده‌ن , به‌ڵكو چاویان زیاتر له گه‌شه‌كردنی ته‌ندروستی و په‌وه‌رده‌یی و ئابوریه .
خۆشگوزه‌رانی ئینتما و خوشه‌ویستی وشانازی به ووڵات به‌هێزتر ده‌كات و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته , و دروشمی ( یان كوردستان یان نه‌مان ) كاتی به‌سه‌رچوو و ده‌بێت بلێین ( كوردستان به نان و ئازادی )
زۆر جار سكی برسی هۆی سه‌ره‌كی شۆڕشه‌كان بووه وه‌كو شۆرشی فه‌ڕه‌نسی , بۆیه له شه‌ڕی سه‌لاجه و ته‌له‌فزیون هه‌میشه سه‌لاجه ده‌باته‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP