هەوێنی سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردنی (کەرکوک ) و (مەخمور) دەگوازینەوە بۆ (هەولێر)ی هۆلاکۆ بەزێن

غازى فەیسەڵ سیان
16:14 - 2024-10-03

ماوەی هەفتەیەکە لەشاری هەولێری غەدرلێکراو خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردنین ،
بەداخەوە خەڵکی هەولێر زۆر توڕەو نیگەرانن
لە تێکدانی کەلتوری هەولێریە ڕەسەنەکان ،
لە سەپاندنی هێزو دەسەڵات و کەلتوری تورکیای داگیر کەر
لە خۆ دەوڵەمەند کردنی مەسئولە گەندەڵەکان
چونکە ئەو هەموو سەروەت و سامانەیان بەدزی نەبێت قەت بەمووچەو کاسبی و ئارەقەی نێووچاوان کۆناکرێتەوە !
لە بێ موچەیی و بێ ئاوی و بێ کارەبایی ،
لە فەرق و جیاوازی دانەمەزراندنی گەنجان و دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان
لەناعەدالەتیە ئیداریەکان ،
لە پشتیوانی نەکردنی خوێندکاران و جوتیاران و کرێکاران
لە نەبونی نەخۆشخانەی حکومی و گرانی چارەسەرو دەرمان و نەشتەرگەری ،
لەهێنانی خەڵکی گوماناوی و کەس و کاری داعش و تورک بەناوی کۆمپانیاو ناوی تر
بۆیە لەم هەڵبژاردنە خەڵکی کوردستان تۆڵەی خۆیان لەو نامەسئولانە دەکەنەوە
کە بە پارەو داهاتی دزراوی خەڵکی کوردستان منەت بەسەر خەڵکەوە دەکەن کەشخە لێ دەدەن !
گوندەکانییشیان لەلایەک بە جەندرمەی تورکیا سپاردووە لەلایەکەی تریش بەتیرۆرستانی داعش و هەولێریان کردۆتە ئۆردگایەکی گەورەی زۆرەملێ
لۆیێ خەڵکی کوردستان چیتر بەڵگەی ( براگەورایەتیتان ) ناگرێت چونکە لێتان نەوەشاوە !

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP