حەوت ساڵ لەکەرکوک چیکراوە !

ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د
13:33 - 2024-11-04


کاتێک ئیدارەی نوێی کەرکوک دەستبەکاربوو ڕاستەوخۆ هەوڵیدا دەستبکات بە جێبەجێکردنی ئەوبەڵێنانەی لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بەخەڵکی کەرکوکی دابوو ،بەڵام لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی هەموان تووشی شۆک بوون کاتێک بینیمان کەرکوک نەوەک پارەی نەماوە بەڵکو زیاتر لە 20 ملیار دیناریش تەجاوز کراوەتە سەر بودجە !
دواتر بۆهەموان ڕوونبووە کە ئیدارەی پێشوو جگە لەوەی بودجەی کەرکوکی کردۆتە ئاردی ناودڕک وهیچی بەشێوەیەکی زانستی و واقیعی خەرج نەکراوە پڕۆژەکان بەهەڕەمەکی و بێ پلان و بێ کوالێتی ئەنجامدراوە ئەوسا بۆمان ڕوونبووە کارەکانمان هێندەی تر قورستر دەبن چوونکە هەموو ئیدارەیەک دێت دەبێتە درێژە پێدەری کارەکانی ڕابردوو کەچی لەم عێراقە تەنها وتەنها لەم کەرکوک کاک ڕێبوار تەها ی پارێزگار دەبێت هەڵە وکەم کورتی ئیدارەی پێشوو چاکبکات و لەگەڵ ئەوەشدا پلان وبەرنامەی نوێیش کەلەهزر وبیری ئەوگەنجە کەرکوکیە جێبەجێبکات .
پێم سەیرە ، کەم وکورتی ، خراپی کوالێتی پڕۆژە لەزۆر شوێنی ئەم جیهانە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی هەیە بەڵام لەچی شوێنێک وەکو سەردەمی حەوت ساڵی ڕاکان سەعید هەبووە ئاخر دەست بۆهەر بوارێک دەبێت لێوان لێو بووە لەکەم کورتی و سەقەتی و گەندەڵی ، ڕاستەوخو لەخۆت دەپرسیت باشە حەوت ساڵە چیکراوە ؟؟؟
ڕوودەکەیتە ڕێگا وبانەکان یەک ماکیاژی بۆکراوە پڕۆژە هەیە لەبەردەم یەکەم بارانی پایز هەڵوەشاتەوە چاڵی وای لێ درووستبووە بووە بەساتر .
ڕوودەکەیتە بواری پەروەردە ئێستاش خوێندنگا هەیە سێ دەوام و چواردەوامی تێادا دەکرێت ئەی کوا بینای نوێ بۆ خوێندنگاکان .
ڕوودەکەیتە باخچە وپارک ئەوەتا هەموان دەبینین نەوەک باخچە وپارک درووست نەکراون ئەوەشی هەبووە بەم حەوت ساڵە فەوتاوە لەناوچووە .
ڕوودەکەیتە کەرتی تەندرووستی نەخۆشخانەکان ماندوو وهیلاکن ئەی کوانێ نەخۆشخانەی نوێ کوانێ بنکەی تەندرووستی نوێ .
ڕوودەکەیتە زێراب و ئاوەڕۆ ئەوەتا لەگەڵ یەکەم باران قوتابخانە ژێرئاوکەوت ماڵ ئاوی تێاچووە ئەی کوا پڕۆژەکان بۆ ئاوەڕۆ .
ڕوودەکەیتە پاک وخاوێنێ کەرکوک کرابوو بەشارێکی پڕاو پڕ لەزبڵ ئیدارەی پێشوو تەنها 300تەن زبڵی ڕۆژانە هەڵدەگرتەوە کەچی ئێستا بەپێیی ئەوداتایانەی بەرچاووم کەوتوون ڕۆژانە زیاتر لە 1300تەن زبڵ وخاشاک هەڵدەگیرێتەوە جگەلەوەی لەپێشوودا ڕۆژانی پشوو کار ناکرا ئێستا هەینی وپشوو وشەوانیش کاردەکەن جاوەڕوانیش بن لەسەرەتای ساڵی نوێ هەڵگرتنەوەی زبڵ وخۆل خاشاک دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە .
ڕوودەکەیتە کارەبا لەوێش قەرزێکی زۆری بۆ جێهێشتووین وکارەباش وەکو خۆیەتی.
بەکورتی و بەکوردی حەوت ساڵی ڕابردوو نەوەک کاری چاک نەکراوە بەڵکو زۆر خراپیش تێکدراوە ئەشێت گەورەترین دەستکەوتی ئیدارەی پێشوو خواردنی کەباب بووبێ ڕەنگە ووردبینی بکرێت ناوی ئیدارەی پێشوو لەخواردنی کەباب بچێتە کتێبی گینسەوە چوونکە لەبری ووڵاتێک کەبابیان خواردووە.
کەرکوک حەوت ساڵ نەوەک پێشکەوتنی بەخۆیەوە نەبینیووە بەڵکو ئەوەی هەشبووە لەناوچووە ، بۆیە کاری ئێستای ڕێبوار تەها نەک تەنها ئەنجامدانی پڕۆژەیە بەڵکو کاری لەپێشینەی ئەم پارێزگارە گەنجە چاکردنی پڕۆژەکانی پێشووە هاوتەریبیش پڕۆژەی نوێ ئەنجام بدات .
من نامەوێت خەڵک نیگەران بکەم بەڵام ئەوە واقیعەکەیە وێنەکە لەپێش چاوی هەموانە ئەوەشی سەیرە ئیدارەی پێشوو نەوەک دژایەتی کوردی دەکرد تەنانەت بۆ ئەوناوچانەی کەعەرەب زۆرینەی دانیشتوانی پێکدێنن بەڵام بۆچوونیان لەگەڵیدا یەک نەبووە لەناوچە کوردیەکانی زیاتر پشتگوێخستوون، لەڕۆژانی ڕابردوو یاوەری پارێزگاری کەرکوکمان کرد بۆچەند ناوچەیەک زۆرم پێ سەیربوو کاتێک چووینە گەڕەکی عەمل شەعبی کۆڵان و کوچەی وای تێادایە لەهیچ گەڕەکێکی کوردیش ئەوەنە خراپ نیە کاتێک پرسیمان بۆ وایە ئەی ئیشتان بۆنەکراوە زۆر بە ڕاشکاوانە ووتی براکوردەکانمان ئێوە وامەزانن حەوت ساڵە ئێمە لەناو پڕۆژە غەرق کرابین واتێمەگەن ئێمە لەناو بەهەشت بووبێتین ئێمەش کەبۆجوونمان لەگەڵیاندا نەبووە لەئێوە زیاتر پشتگوێخرابووین ئەوسابۆم ڕوونبووە تەنها کوردنیە لەدەستی پارێزگارێکی بێ ئینساف ڕزگاری بووە ئەوەسەرجەم نەتەوەکانن خۆشحاڵن بەکۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتێک کەجگە لەمەینەتی هیچی تری پێنەبووە بۆ پێکهاتەکانی کەرکوک .

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP