گرنگى سەرژمێرى گشتى ئەمساڵ لە مێژوى عێراق و هەرێمى کوردستان ...
سەرژمێری گشتى دانیشتوانى ئەمساڵ ڕەنگە دوای سەرژمێری ساڵى (۱۹٥۷) گرنگترین سەرژمێری بێت لە مێژوی عێراق و هەرێمى کوردستان لەبەر چەندین هۆکار لە گرنگترینیان:
١/ دوای ئازادکردنی عێڕاق و نەمانی دیکتاتۆرییەت و تەعریبی فەرمی گرنگە ئاماری وڵات بۆ مەبەستی گەشەسەندنی بەردەوام بەکار بێنین.
۲/ لە دەستوری عێراق لە ساڵی (۲٠٠٥) سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمى کوردستان پێویستە دوای ئاساییکردنەوەو گێڕانەوی پێکهاتە جیاوازەکان بۆ زێدی باوباپیرانی خۆیان ئەنجام بدرێت، ئەم پرۆسەیە دوای (۱۹) ساڵ لە دەرچونى دەستورى عێراق هێشتا کارێکی کەمی لەسەر کراوەو تەواو نەبوە.
٣/ بەپێچەوانەوە ئەوەی لە دەستوردا هاتوە لە ئێستا خەڵکانێکی زۆر لە پارێزگا جیاجیاکان نیشتەجێی کەرکوک کراون، لەوەش ترسناکتر لە دواهەمین هەمواری یاسای هەڵبژاردندا مانەوەی بەشێک زۆری ئەم هاوردە نوێیانە بەیاسایی کراون و مەترسی لەسەر خەڵکی رەسەنی شارەکەی دروستکردوە.
٤/ ئەو یاسایە بەحەزی کورد ێت یان نا گۆڕانکاری لە دیموگرافیای دەنگدەری خەڵکی رەسەنی کەرکوک وئاسەوارە خراپەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدی دەکرێت.
٥/ پێکهاتەی کوردو تورکمان لە دۆخێکی هەستیاردایە، پێویستە هەموو کوردە رەسەنەکانی کەرکوک بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە کەرکوک وناوچە دابڕاوەکانی تر تاکو لەوە زیاتر باڵانسی دیموگرافی لەو ناوچانە تێک نەچێ و هەوڵی جیدیش لە ئایندە بۆ چارەسەری کێشەی ناوچە دابڕاوەکان بدرێت.
خەباتی ئەمجارەمان خەباتی مەدەنی و کۆمەڵگاییە، بۆ ئاسودەیی کردنی ویژدانی مێژویمانە بەرامبەر بە شەهیدەکانمان گۆڕو یادەوەری باب و باپیریمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP