پۆلیسی زاخۆ نهێنی و تایبەتە!
لە زاخۆوە بۆ کۆیە پۆلیس دەگوازنەوە تەنها لەبەر ئەوەی رەنگ و بۆی (یەکێتییا نیشتمانیا کوردستان)ی پێوەیە.
نەمانزانیوە حزبێکی رەسمی کە راپەڕینی رزگاری کوردستانی بەرپاکردبێ و بە پێی یاسای حزبەکان لە کوردستان و عیراق هەیە و شەرعییە و ئەوە جەند خولە سەرکۆماری وڵات دادەنێ و لە دوا هەڵبژاردنی هەرێمدا متمانەی دووقات کردۆتەوە کەچی بۆ (دەفعی چاوەزار) پۆلیسی ئیزن دەدرێ.
لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی حزب نەفی ئەکرێ
تەنها لەبەر ئەوەی وڵاتپارێزە. کە ئەو حزبە نە قاچاخە، لە ئەنقەرە بارەگای رەسمی هەیە و تەنانەت حزبە توندڕەوەکانی تورکیاش تەوقەی لەگەڵ دەکەن و کەیفیان بە دانوستانی هاتووە.
ئینجا دەشڵێن باوەڕ بکەن ئەمجارە بە ڕاستمانە کە یەک حکومەتە و یەک پەرلەمان و یەک هێزی پێشمەرگەیە.
بەڵێ بێگومان مرۆڤ لە خەباتدا دەبێ گەشبین بێ و مکوڕ بێ لەسەر باوەڕ و متمانەی نیشتمانیی ، بەڵام پێدراوەکانیش گرنگن بۆ سیاسەت و ژیری و هەڵسەنگاندن.
ستران عەبدوڵلا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP