یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دۆزی كورد: كاروانی خه‌بات و پێداگریی له‌سه‌ر پرانسیپهكان
د.یوسف گۆران
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 1975، پرسی گه‌لی كوردی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كردووه‌ته كرۆكی كاره له‌پێشینه‌كانی خۆی و له پێناو مافه ره‌واكانی ئه‌م گه‌له‌دا خه‌بات و به‌رخۆدانی كردووه و تێكۆشاوه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و فشاره سیاسی و سه‌ربازییانه‌ی كه له چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوودا دووچاری یه‌كێتیی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه وه‌فاداری پرانسیپه نیشتمانییه‌كانی خۆی بووه‌و به‌كارهێنانی دۆزی كوردی وه‌ك كارتێكی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی ئانی و كاتی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا، به‌رگه‌ی چه‌ندین جۆری دوژمنكارییان گرتووه‌و هه‌میشه‌ش بڕوابوونیان به دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌یان فاكته‌ری به‌رده‌وامبوونییان بووه له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشان، ئه‌ویش له رێگه‌ی دروستكردنی پردی گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ هێزه ئیقلیمی و نێودوڵهتییهكان، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵیانداوه شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد بپارێزن، یه‌كێتی توانیوییه‌تی نه‌رمیی نواندن له سیاسه‌ت و پێداگریی له‌سه‌ر پرانسیپهكان كۆبكاته‌وه.
به وه‌فاداری مانه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و خۆراگریی له‌سه‌ر پرانسیپه‌كانی، نه‌ك هه‌ر جێی شانازییه بۆ ئه‌ندامه‌كانی، به‌ڵكو شانازیشه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوبه‌شی گه‌لی كوردن له به‌دیهێنانی خه‌ونی ئازادیی و دادپه‌روه‌رییدا، ئه‌م پێداگرییه له هه‌ڵوێسته‌كان دیدگای روونی یه‌كێتی پیشانده‌دات له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی دۆزی كورد، به‌شێوه‌یەك كه مافه‌كانی گه‌لی كورد بێ ئه‌وه‌ی سازش له‌سه‌ر پرانسیپهكان بكات مسۆگه‌ر بكات.
له سه‌رده‌می گۆڕانكاریی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كاندا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك نموونه‌ی پابه‌ندبوون به پرانسیپهكان سه‌ریهه‌ڵداو سه‌لماندی كه خه‌بات له پێناو ئازادی و شكۆمه‌ندیی ته‌نها درووشم نیه، به‌ڵكو پابه‌ندبوونه به‌وه‌ی ئه‌و درووشمانه بۆ كرداری به‌رجه‌سته وه‌ربگێردرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP