ئێوە لە مێژە لە بەرەی میلەت نەبون. و پێ ناچێ بشبن.
هەڵوێستەكەی پارتی لەبەرامبەر بڕیاری دادگای كارگێڕی، سەبارەت بە سكاڵای پارتی و عەرەب و توركمان لەبەرامبەر دژی پارێزگاری كەركوك، نە پێم سەیربوو، نە پێشی شۆك بووم، چونكە ئەو حیزبە بە درێژایی مێژووەكەی قوربانی بە مەسەلە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان داوە لە پێناوی خۆیدا، لە پرۆسەی ڕزگاری عێراق یشەوە تا ئێستا لە سنوری ناوچە دابڕێنراوەكان وە بەتایبەت كەركوك دژی هەر بڕیار و كارێك بونە و لەسەنگەری نەیارەكانی كورد بوونە لەو شارەدا، بۆیە ڕاگەیەنراوەكەتان چاوەڕوانكراو بوو لە دەرئەنجامی دۆڕانی دۆستە عەرەب و توركمانە كانتان و نەیارەكوردەكانتان وەك هەمیشە بە تێڕوانینی ئێوە.
سەیر تەنیا ئەوەیە لە هەزارەی سێیەم سیاسەت بكەیت، وە ناوچەكە لە گڕی ئاگری وڵاتانی زلهێزی دنیادا دەسوتێ، نەیارەكانی كورد كە ئێوە بە براو هاوپەیمانی خۆتانی دەزانن، چواردەوری كوردیان گرتووە، هەر ڕۆژەی بە بیانویەكەوە كوڕ و كچەكانمان شەهیدەكەن، دەیانەوێ خاكەكەمان داگیر بكەن، كەچی ئێوەی پارتی هێشتا دژی هاو زمان و هاو نیشتیمان و هاو مێژووەكانی خۆتان بڵێن دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگە ناڕازییەكان!! چی دەنكێكی ناڕازی دەنگێكی ناڕازی كە چاوی بەسەركەوتنی كورد لە كەركوك هەڵنایەت و نایەنەوێ كورد حاكمی شار بێت، دەیانەوێ ڕاكان و هاو بیرەكانی حوكمی ئەو شارە بكەن، بۆیە ئێوە دەتانەوێ دڵەكەی خۆتان لەناو بەرن، بەڵام دەركەوت ئێوە ڕاستتان لەگەڵ دروشمەكەی خۆتان نەكرد، ئافەرین بۆ یەكێتیی كە ڕاستگۆ بوو بۆ كەركوك و كەركوكییەكان و قودسی كوردستان دەپارێزێ.
پێشڕەو مەلاوەیسی
ڕۆژنامەنوس و میدیاكار
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP