راپەڕینی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵكی کوردستان لە ساڵی 1991 کە بە راپەڕینی ئاداریش ناسراوە، خاڵێكی پڕبایه‌خ و شانازیی و وه‌رچه‌رخانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مێژوویی گه‌لی كوردە له باشووری کوردستان.
پریشكی راپەڕینی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی كوردستان لە دوای هێرشی سوپای عێراق بۆسه‌ر كوه‌یت و داگیركرنی ئه‌و وڵاته بوو، كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، کاتێک ده‌سه‌ڵاتی خوێناوی سەدامی دیكتاتۆر به‌سه‌ر هێزه‌كانیدا لاوازبو، به‌تایبه‌ت كه جه‌ماوه‌ری باشووری عێراق دژبه‌و رژێمی دیكتاتۆره راپه‌ڕین و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراق له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه كۆنترۆڵ كران.
ئامانجە سەرەکییەکانی راپەڕین
* رووخاندنی رژێمی سەدام حسێن: ئامانجی سه‌ره‌كی راپه‌ڕین کۆتاییهێنان بوو بە دەسەڵاته مه‌چه‌ك به‌خوێنه‌كه‌ی سەدام حوسێنی دیكتاتۆر کە گه‌وره‌ترین تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامدا بوو، وه‌ك كیمیاباران و ئه‌نفال.
* به‌ده‌ستهێنانی خۆبەڕێوەبەریی: ئامانجی کورد بەدیهێنانی خۆبەڕێوەبەرییه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بوو لە ناوچەکانیدا، کە جگه له مافە رۆشنبیری و سیاسییەکان، مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی مسۆگه‌ربکات.
* کۆتاییهێنان بە سته‌م و سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستیی: ئامانجی گه‌لی کورد له راپه‌ڕین کۆتاییهێنان بوو به سیاسەتی شۆڤێنیی و ره‌گه‌زپه‌رستیی کە دەیان ساڵ بوو له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له‌دواییه‌كه‌كانی عێراقه‌وه دژی په‌یڕە‌وده‌كرا.
کاریگەریی و ئەنجامەکانی راپه‌ڕین
* ئاوارەبوون و كۆڕە‌و: به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی ته‌واویی راپەڕین و سەرکوتی خوێناوی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه كه دواتر بووە هۆی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی کورد‌و كۆڕە‌وی بۆ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی تورکیا و ئێرانی لێكه‌وته‌وه.
* دامەزراندنی ناوچەیه‌كی سه‌قامگیری سه‌ربه‌خۆ: دژبه سیاسه‌تی دڕندانه‌ی به‌عس كه به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو به‌كاریهێنا، هه‌ر له كۆڕە‌و و كۆچ و ئاوارەیی ملیۆنان هاوڵاتیی و سەرکوتی بێ ره‌حمانه‌و شۆڤێنیانه کە بەدوایدا هات، نەتەوە یەکگرتووەکان ناوچەیەکی ئارامی لە باکوری عێراق سەپاند، کە پاراستنی کوردی لە هێرشەکانی رژێمی به‌عس زامنکرد.
* پێکهاتنی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان: دابینكردن و سه‌پاندنی ناوچەی پارێزراو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كانه‌وه رێخۆشكه‌ربوو كه كورد بتوانێت هەرێمێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆ دابمەزرێنێت و دواتر دوای هه‌ڵبژراردنی په‌رله‌مانی كوردستان بتوانێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێكبهێنێت.
* گۆڕینی روخسار‌و دیمەنی سیاسی عێراق: راپەڕین رێگە خۆشکه‌ر بوو بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە دیمەنی سیاسی عێراقدا، كه لە کۆتاییدا فاكته‌رێكی گرنگی رووخاندنی رژێمی سەدام حوسێن بوو لە ساڵی 2003.
* بەهێزکردن و پته‌وكردنی ناسنامەی کورد: راپەڕین ناسنامەی نەتەوەیی کوردی بەهێزترکرد و مافی چارەی خۆنوسینی کوردی دووپاتکردەوە.
گرنگیی راپەڕین
راپەڕینی ساڵی 1991 وێستگه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی گرنگە لە مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کورد لە عێراقدا، بەو پێیەی سەرەتای قۆناغێکی نوێی خۆبەڕێوەبەریی و داننان بوو بە مافەکانیدا. سەرەڕای ئەو ئاڵه‌نگارییانه‌ی روبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە، راپەڕین بناغەی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و خۆشگوزەرانتری بۆ کورد لە ناوچەکە دانا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP