عێراق لە دوای هەڵبژاردن بەرەو کوێ دەڕوات؟

پشتیوان جەماڵ
12:08 - 2021-10-23

هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی هات و وڵات چووە قۆناغێکی نوێی ململانێی سیاسی و ڕەتکردنەوەی جەماوەریی ئەنجامەکانی ئەو پرۆسەیە و هەرچەندە هەندێکیش دانیان بەوەدا ناوە کە گۆڕانکاری لە دیمەنەکەدا هەیە، بەڵام کێشەی زۆر هەیە کە ڕەنگە کوتلەی سەدروەک گەورەترین کوتلە ڕووبەڕووی ببێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت
دوا کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان عیراق دەچێتە قۆناغێکی نوێوە" پێنجەمین خولی هەڵبژاردن لەدوای ساڵی 2003وە تاقیدەکرێتەوە
بەدەرکەوتنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن،چەند خاڵێکی سەرەکی هەن کە پڕۆسەی سیاسی لەعیراق دا دیاری دەکەن:

 خاڵی یەکەم سەرەتا پرۆسەی هەڵبژاردن کەمترین ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی بینی، ئەمەش لە ئاماژەیەکی ڕووندا کە زۆرینەی عێراقییەکان پرۆسەی سیاسی ئێستایان ڕەتکردۆتەوە، کە سادەترین مەرجەکانی خەڵکیان جێبەجێ نەکردووە،بایکۆت پرۆسەیەکی ناڕەزایی ئاشکرای ئەو خەڵکەیە کە نایانەوێت ڕۆڵیان هەبێت لە شەرعیەتدان بەپرۆسەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندەکانی حیزب و سیاسەتمەداران بکات نەک بەرژەوەندی وڵات ومیللەت.
خاڵی دووەم کە بێشک کاریگەری لەسەر ڕەوتی پرۆسەی سیاسی دەبێت، ئەنجامە سەرەتاییەکانی ژماردنی دەنگەکانە کە موقەدە سەدری ئایینی عێراقی بە پێشەنگایەتیی دیمەنەکە و براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان نیشان دەدات بەم دەنگانە و بەپێی عورفی یاسایی دەبێت حکومەتێکی نوێ پێکبهێنێت،
سەرەرای پێشکەوتنەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا سەدر ئەو زۆرینەیەی بەدەست نەهێناوە کە بە تەنیا حکومەتی پێک بهێنێت، بۆیە دەبێت حکومەتێک لەسەر بنەمای هاوپەیمانی دروست بکات کە پێش هەڵبژاردنەکان کێشراوە و لەسەر بنەمای ئەنجامە کۆتاییەکان شێوە دەگرێتە بەر.

لە ناو دیارترین ئەو کوتلانەدا کوتلەی کوردییە/ پارتی دیموکراتی کوردستانە کە پێدەچێت دەستوپەنجەی لەگەڵ تەیاری سەدری نەرمکردبێت بۆ هاوپەیمانیەتیەکە،هاوپەیمانی نێوان ڕەوتی سەدر و کوتلەی کوردی بەو چاوەڕوانیانە دێت کە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بچێتە پاڵیان و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پێشکەوتنێکی بەرچاویان هەیە.
بەڵام هێزەکانی تریش هەن وەک هاوپەیمانی "دەوڵەتی یاسا" بەسەرۆکایەتی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوو کە پێشڕەوی کردووە و داوای ڕۆڵی خۆی دەکات لەحکومەتدا - و ڕەنگە پەنا بباتە بەر تێکدانی پرۆسەی سیاسی ئەگەر پشکی خۆی لەکیکی سیاسی بەدەستنەهێنێت، ئەم کوتلانە زۆرجار هەوڵدەدەن لەڕێگەی دامەزراندنی حکومەتەوە ئیمتیازاتێکی دیاریکراو بەدەست بهێنن و خۆیان بەسەر حکومەتێکی "هاوپەیمانی" دا بسەپێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە ڕەوتی سەدریش بەو مانایە بێت کە وەک پێش خۆی سازش ناکات لەپێکهێنانی حکومەتدا.

خاڵی سێیەم تا ڕادەیەک گەشبینە، هەروەک بۆ یەکەمجارە سەربەخۆکان بە توندی چوونە ناو هەڵبژاردنەکانەوە و پێدەچێت تا ڕادەیەک  کورسییان کە م بەدەست هێنابێت،هەروەک بۆ پەرلەمان پێشڕەویان کردووە، ئومێدەخوازن ڕۆڵیان هەبێت لەنوێکردنەوەی پرۆسەی سیاسیدا و بەنزیکترینیان لەشەقامی عێراق دادەنرێن.

لەکاتێکدا تایبەتمەندییەکانی قۆناغی داهاتوو لەنوێبوونەوەدایە، چەند هەفتەیەکە عێراق لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی خۆی جیا دەکاتەوە، ئەگەر چەند مانگێک نەبێت، بۆیە ئێستا ئەو وڵاتە دەچێتە قۆناغی دانوستانی نێوان حیزبییەوە کە قۆناغی مەترسیدارە.

ئەمەش وای لە زۆرێک لە عێراقییەکان کردووە کە ڕەخنە لە تەواوی پرۆسەی سیاسی بگرن تەحەدای سەدر و ئەوانی تر کە هەڵبژاردنەکەیان بردەوە ئەوەیە کە مەزاجی گشتی لە وڵاتدا لەبەرچاو بگرن و هەوڵ بدەن بۆ پردکردنی بۆشایی لەگەڵ خەڵکدا.

بێگومان پرسیار هەیە لەسەر چارەنووسی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو، مستەفا کازمی کە بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو بۆ ڕازیکردنی شەقامی عێراقی، بەڵام لەلایەکی ترەوە شەقام بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کرد!
جێی سەرنجە سەرۆک وەزیرانی عێراق کە داوای لەخەڵک کرد دەنگ بدەن، بۆ هەڵبژاردن وەستاون ئەمە یەکەمجارە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێنەوە سەرۆک وەزیران سەر بەحزبێک و کاندیدێک نەبێت بۆ هەڵبژاردنەکان،نەبوونی هیچ کوتلەو ئەندام نەبوونی لەهیچ حزبێکی دیاریکراودا مانای ئەوەیە کە ڕەنگە بەخت یاوەری بێت کە وەک کاندیدی تەوافوقی پێشکەش بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئەگەر لایەنەکانی هەڵبژاردن سەرکەوتوونەبن لەهەڵبژاردنی کەسایەتییەک بۆ پێکهێنانی حکومەت لەنێوان خۆیاندا...
هاوکێشەی سەرکۆمار وەک پشکی کورد لەم نێوەندەدا
ئەوەی بۆکوردگرنگە بۆستی سەرکۆمار لەدوای 2003وە بەرکەوتەی کوردە، هەرچەندەبەپۆستێکی تەشریفاتی نابراوە، بەڵام لەبنەڕەتدا پۆستێکی سیادیەو دەتوانرێت لەبەرژەوەندی کورد وبۆ زۆرێک لەکێشەکانی کوردوو یەکلایی کردنەویان سودلەدەسەڵاتەکانی وەربگیرێت.

قسەوباس زۆر لەسەرئەوەیە کەسونە پێوایە لای ئەوان بێت باشترە کەسایەتیەکی عەرەبی سونە دابنێرت بۆ ڕازیکردنی وڵاتەعەربیەکانیتر باشترداکۆکی لەسەروەری عیراق دەکرێت،لێرەدا بابەتەکە هێندەی هەوڵدانەبەدەسکەوتی تایبەت بە نەتەوەیەک یان کوتلەیەک هێندە وابەستەنیە بە بەرژەوەندی گشتی وڵاتەوە،بۆیە پێویستەکورد کەسەروی 60 کورسی پەرلەمانی هەیەژماریەکی کەم نییە بتوانێت لەهەرێمە وە ناوماڵی خۆی ڕێکبخاتەوەو هاوپەیمانیەتیەکی کۆنکرێتی بکات لەگەڵ هەموولانەکانەکوردیەکان،مەرجیش بۆچونەناوهەرهاوپەیمانیەتیکی تریش لەبەغداد دەست بەردارنەبوون بێت بۆئەم پۆستە و بتوانێ پۆستی سەرۆک کۆمار لەبەرژەوەندی خۆیی یەکلایی بکاتەوە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP