سەبارەت بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون

د.سوزان ئیبراهيم
23:16 - 2025-04-21

 

ئەمە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە و دەگوازرێتەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ ئەم نەخۆشیە لە ڕێی گەنە دەگوازرێتەوە بۆ ئاژەڵەکان بەڵام لە ئاژەڵدا هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە دەرناکەوێ تەنها هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و دەیگوازێتەوە بۆ مرۆڤ لە رێی خوێن و پاشەڕۆ و لیکی ئاژەڵ یاخود خواردنی گۆشتی بەباشی نەکوڵاو بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەک گۆشتی ئاژەڵی سەربڕاوی سەر شەقامەکان نەکڕن بەڵکو گوشتی سەربڕاو لە قەسابخانەو مۆری قەسابخانەی پێوەبێت چونکە لە قەسابخانە پشکنینی پێش سەربڕین و پاش سەربڕین دەکرێت بۆیان و گۆشتێکی تەندرووستە بۆ خواردن ،بۆ پاراستنی هاوڵاتیان داواکارین لە خێزانەکان لە ماڵەوە دەست کێش بەکاربهێنن و چەقۆ و تەختەی تایبەت بۆ چاککردنی گۆشتەکە بەکاربهێنن و دوای ئەوە کەلوپەلەکان تەعقیم بکرێت و بە بەکارهێنانی فاست و زاهی ، گرنگترین خاڵ پێویستە بزانرێت کە مێش و مەگەزش هۆکارە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆیە بە گرنگی دەزانین هەڵمەتی لەناوبردنی ئەو مێش و مەگەزە بکرێت لە ناو شار جگە لە ڕێگریکردن لە هاوردەی ئاژەڵ لە دەرەوەی شار و سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان.

 

دكتۆره سوزان ئیبراهيم رەمەزان 

پزیشكی تایبەتمەندی پێشکەوتوو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP