لە پەنا باسی شەڕی کۆڕێ-وە
دواڕۆژ بێ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دوێنێ مسۆگه‌ر ناكرێت
ته‌كنیكی به‌رزی میدیای پاره‌داركراو نابێ له دزینی هه‌موو رابردووی یه‌كێتییه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌وای ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی زه‌مین و زه‌مانی وڵات بۆ حزبێك كه تۆماری وای له راپه‌ڕین نییه و زه‌حمه‌ته بتوانێ ڤیدیۆیه‌كی راسته‌قینه‌ی یٔه‌وكاته بكاته به‌ڵگه‌و ناچاری فیلمی دیكۆدرامی ده‌بێت، نابێ سه‌ركه‌وێت و بۆی بچێته‌سه‌ر. یٔیتر به‌سه ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مێژووی شانازییه‌كانی شۆڕشی نوێ و خه‌باتی میللـه‌ته‌كه‌مان.
سه‌رده‌مێك هه‌وڵیاندا به‌ناوی گشتی جەماوەر و تایتڵی گشتگیره‌وه یه‌كێتی مه‌حروم بكه‌ن له سه‌روه‌رییه‌كانی و یٔێستاش به زه‌بری پاره‌و تەکنەلۆژیای چەواشەکاری ده‌یانه‌وێ یٔه‌و مێژووه سەربەرزەی یه‌كێتی به ناوی خۆیانه‌وه تۆماربكه‌ن.
نه‌خێر یٔازیزان !
دوای هه‌ره‌س یه‌كێتیی شۆڕشی به‌رپا كردووه. دوای یٔه‌نفال یه‌كێتی پارتیزانه‌كانی له چیا هێشتۆته‌وه، دوای بێیٔومێدی جاری دووه‌میش کە سەرۆک مام جەلال پێشبینی داگیرکردنی کوێت و لاتەریک کەوتنی رژێمی بەعسی کرد، یه‌كێتی نه‌خشه‌ی راپه‌ڕینی بۆ گه‌ل و رێکخستنەکان داڕشت و رێبه‌ریی كرد‌و كردی به واقیعی كوردستانی یٔازاد.
یه‌كێتی بە گیانفیدایی شەھیدەکانی و جەماوەرەکەی به‌شی خۆی لە راپەڕین جێبه‌جێكرد ، تا كه‌ركوك تاجی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 لەسەر نا ، خه‌ڵكی تر بڕیاربوو موسڵ رزگاربكه‌ن و یٔێستاو یٔه‌وساش نه‌یانتوانیوه مێژوویه‌ك دابتاشن كه له ساڵی 1991 موسڵیان رزگاركردووە.
شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی له راپه‌ڕین به‌ڵگه‌ی خوێنین كه یٔه‌م به‌ڵگانه به دیكۆمێنتاری درۆ‌و ده‌له‌سه ناسڕدرێنە‌وه.
داستانی كۆڕێ و داستانی یٔه‌زمڕ له دوو قۆڵی به‌ره‌نگاری به‌عسی گه‌ڕاوە بۆ تۆڵەکردنەوە ، له‌دوای پاشه‌كشێ و كۆڕه‌وی ملیۆنی شایه‌تی بۆ یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ده‌ده‌ن، پێشمه‌رگه‌ی به هیممه‌تی لایه‌نه‌كانی تر گه‌واهیده‌ر و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ریٔه‌وه‌ی كێ له‌وێ بووه‌و كێ جامانه‌ی فڕێداوه، چونكه بۆ یه‌ك جار شه‌رمی له مێژوو كرد، كه‌چی وا جارێكی‌تر شه‌رمیان شكاوه‌و به دیكۆدرامی درۆزنانه گه‌ره‌كیانه رابردوو بدزن بۆ نه‌وه‌ی پایه‌كانی واقیعی زاڵی یٔه‌مڕۆیان قایمتر بكه‌ن.
یٔه‌ركمانه یٔێمه له میدیای خۆمان، ھی یەکێتی و ھی ھەموو میدیایەکی ھاوسەنگ و بە ویژدان یٔه‌م رابردووه به فاكت و به‌ڵگه و بیرهێنانه‌وه بپارێزین و خاوه‌ندارێتی لێبکه‌ین، «نموونەی ئەوەش گێڕانەوەکەی شەھیدی نەمر حەسەن کوێستانی لەسەر داستانی کۆرێ کە کاتی خۆی لە گۆڤاری سەرھڵدان نووسیویەتی» . ئەرکمانە ئەم ئەرشیفە ئەبدەیت بکەینەوە ، نه‌ك له‌به‌ریٔه‌وه‌ی هه‌ر كای كۆن به بادا دەكه‌ین و هیچمان نییه بۆ یٔه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێشكه‌شی بكه‌ین، به‌ڵكو له‌به‌ریٔه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی له رابردوو سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه بۆ له قاودانی واقیعی زاڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و بردن و یٔاودیوكردن.
خاوه‌ندارێتی له دوێنێ کە سامانێکی مەعنەوی گەورەیە ، وێستگه‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه بۆ ڕێگرتن له بردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سبه‌ینێشمان.
دواڕۆژ ھی یٔێمه‌یه‌و مه‌رج نییه یٔه‌وی یٔه‌مڕۆ له‌وه‌زعی راھن تاسه‌ر بمێنێته‌وه‌و ببێته وه‌زعی یٔاینده‌ش.
سڵاو له شه‌هیدانی كۆڕێ و یٔه‌زمڕ، له شه‌هیدانی كاروانی هه‌كاری تا كاروانی راپه‌ڕین و كاروانی به‌ره‌نگاری داعش، كه یٔه‌ویش گێڕانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌تری نه‌به‌ردییه‌كانی ده‌وێت.
بەھاری ٢٠٢١
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP