چۆن رووتان دێت باسی حزبی خۆسەپێن بکەن:
خۆسەپێن حزبەکەی خۆتانە کە بە رۆژی رووناک پارەی داھاتی نەوتی کوردستان لوش دەدەن و بێباکن بەرامبەر برسیکردنی ھاونیشتمانیانی خۆتان .
خۆسەپێن ئێون کە رۆژانە بە پاساوی بێبنەما چالاکوان و رۆژنامەنوسان بە تۆمەتی ھەڵبەستراو ، بەپاساوی بێبنەما راپێچی کونجی زیندانەکان دەکەن و ناو ناوبانگی ھەرێمی کوردستانی لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان پێ لەکەدار دەکەن .
خۆسەپێن پارتیەکەی خۆتانە کە بۆتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر ،ھەر رۆژەی سەنگەری دژایەتی لە ھێزێکی کوردستانی دەگرێت .
ئاخر ئێوە بەو عقلیەتە ژەنگاویە حوکمرانی دەکەن بۆیە حاڵی ھەرێمی کوردستانتان بەم رۆژەگەیاندوە ،کەسوکاری شەھید وئەنفال و کیمیاباران خۆزگە بۆ رژێمی دیکتاتۆری داگیرکەر بخوازن ؟ .
لە ئێستادا گوایە ئێوە نیگەرانی دۆخی سلێمانین، ئەی بۆ دێرەلوک و شیلادزێی بریندار،برادۆستی داگیرکراو ،بۆ بەناھەق شەھید بوونی ھاوڵاتیانی سڤیل و سوتان و وێران بوونی دێھات و رەزو باخی ھاوڵاتیانی سەرسنور چۆن ئارەقەی شەرمەزاری نارێژن ؟
بەس پێم بڵێن ئێوە چ روێکتان ھەیە باسی پەکخستنی پەرلەمان دەکەن، ئێوە تاکە سوارچاکی ناشرینکردن و بێبەھاکردنی دامەزراوە دەستوریەکانی ھەرێمن ، بێباکن بەرامبەر خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان و کەڵەکە بوونی قەیرانەکان ، لەجیاتی کاری پێکەوەیی و داکۆکی کردن لە مافی ھاوڵاتیان دەتانەوێت پەرلەمان بکەنە سەکۆی جوێن دان و بەکارھێنانی دەستەواژەی ناشرین و مەیدانی بەندو سەماو گۆرانی،
ھەر بەجدی ئەوە حکومەتە بەھێزو چاکسازی خوازەکەتان بوو کە بانگەشەتان بۆدەکرد .
لوقمان وەردی
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP