تای خوێنبه‌ربوون چیە؟
ناوی زانستی: Haemorrhagic fever
بە پێی پێناسه‌ی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، تای ڤایرۆسی خوێنبه‌ربوون، زاراوەیەکی گشتییە کە ئاماژە بە نەخۆشییەکی كوشنده دەکات کە هەندێک جار كه‌سی تووشبوو دووچاری خوێنبەربوون ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ژمارەیەک ڤایرۆسەوە.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌م زاراوه‌یه، هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه ده‌گرێته‌وه كه له ئه‌نجامی ڤایرۆسه لمییه‌كان (الفیروسات الرملیه) (تای لاساو تای جونین و تای ماچۆبۆ)، هه‌روه‌ها ڤایرۆسه بونیادییه‌كان (الفیروسات البنیاویه)(تای كریما ـ حمی القرم )و(تای دۆڵی داڕوخاوی له‌به‌رچو و تای هانتان )، ڤایرۆسه ده‌زووله‌ییه‌كان وه‌ك(ئیبۆلاو ماربۆرگ)، ڤایرۆسه زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی وه‌ك(تای زه‌ردوویی، تای لاوازیی و تای ئومسك و تای دارستانی كیاسانور) بڵاوده‌بێته‌وه.
ناوی هه‌ندێ له‌و ڤایرۆسانه‌ی كه ده‌بنه هۆی تای خوێنبەربوون:
نەخۆشی ئیبۆلا
ئەمە نەخۆشییەکی سەخت و زۆرجار کوشندەیه ، کە ڕێژەی مردن به‌و نه‌خۆشیه نزیکەی( 90٪ )ه، ئه‌م ڤایرۆسه سه‌ربه خێزانی ده‌زووله‌ییه‌كان.
په‌تای ئیبۆلا له رێگه‌ی تیكه‌ڵاوی و چوونه نێو ئاژەڵان یان خواردنی گۆشت و به‌روبومه‌كانیان وه‌ك(شیر‌و پێست و ..تاد) یان خوێن و پاشه‌ڕۆكانیانه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت و ده‌گوازرێته‌وه‌و بڵاوده‌بێته‌وه.
خۆپارێزیی
بۆ ڕێگری‌کردن لە گوازتنه‌وه‌و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی خوێنبه‌ربوون، بە تایبەتی لە وڵاتانی گەشەسەندوودا، ئاڵنكاری و ئاسته‌نگی زۆر له‌به‌رده‌م حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌دایه، زۆرێک لە فاکتەرە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەکان هۆكارگه‌لی كاریگه‌رن لە سه‌رهه‌ڵدانی لەناکاو و بڵاوبوونەوەی ئه‌م په‌تایه، وه‌ك: جەنگ، ئاوارەبوون، وێرانکردنی ژینگە، نەبوونی پێداویستییه تەندروستییه‌كان و چاودێری تەندروستیی، چارەسەره ته‌ندروستییه‌كان.
ئەگەر ناچار بووین گه‌شتی ئه‌و ناوچه‌و شوێنانه بكه‌ین كه ئه‌و په‌تایه‌یان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه،هه‌وڵبده، تا ده‌توانی خۆتبپارێزه له‌تێكه‌ڵاوبوون به‌كه‌سان و ئاژه‌ڵانی توشبو، هه‌مووكات ئامراز‌و كه‌ره‌سته تایبه‌ته‌كانی وه‌ك ەستکێش، چاویلكه و پۆشاكی خۆپارێزیی به‌كاربهێنه.
ڤاکسین وەربگرە
بە شێوەیەکی گشتیی ڤاکسینی تای زەردوویی به سەلامەت و کاریگەر داده‌نرێت، هەرچەندە ئه‌گه‌ری روودانی کاریگەریی لاوه‌كی مەترسیدار به‌دوورنازانرێت، باشتر وایه سه‌ردانی سەنتەرەکانی کۆنترۆڵ و خۆپارێزیی له نەخۆشییه‌كان بکەیت، له‌و ناوچه‌و وڵاته‌ی كه تێیدا ده‌ژیت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP