نورەدین

ھاوکار محەمەد
11:11 - 2022-05-11

ماوەیەك پێش ئێستا تەلەفۆنی بۆ كردم، لەسەر مەسەلەیەك راوبۆچونی وەرگرتم، وتم واز لەو مەوزوعە بهێنە خۆت بۆ پەڕلەمان كاندیدبكە!
نورەدین وتی: گاڵتەم پێئەكەی؟
وتم: نەخێر، هەر بەجدی
وتی: من خوێنەواریم نییە!
وتم: بەخوا موهیمە خوا بۆ ئێمەی دروست كردووی!
تۆزێك پێكەنی  و وتی: نامەوێ خۆم كاندید بكەم، چونكە خوێنەواریم هیچ نییە!
وتم: جا بۆ  كێ خوێنەواری هەیە تا تۆ هەتبێ؟!
جا  نورەدین لەگوندێك دەژی، پێی ئێژن قەرەگۆل، لەئەوروپا ئەو شوێنانەی وەك قەرەگۆلن، ڕێگەنادرێت مرۆڤی تێدا بژی، كەچی كاكە نورەدین هێشتا پێیوایە پەرلەمانتارەكان خوێندەوارن؟!!!!!
نورە لەنزیكەوەدەناسم، نەسەرۆك عەشیرەتە، نە بازرگان، تەنیا پیاوێكی هێمن و بێدەنگە، دڵسۆزی یەكێتی و پێشەرگەیە، هەرئەمەشە وایكردووە جێگری سەر وەزیر خۆشی بوێ وسەردانی بكات.
تو ویژانتان پیاوی دەسەڵاتدار سەردانی نورەدین ناوەكان بكات باشترە، یان هەر رۆژەی لەوڵاتێك بێت بۆ تاڵانفرۆشكردنی داهاتی سەرزەوی و ژێر زەوی وڵاتەكەی؟
سەردانی نورە  باشە، یان میوانداركردنی سوپای توركی بێگانە ؟
سەردانی نورەدین دوكەڵی زۆرە، یان  هێنانی میت و مۆساد بۆ هەولێر؟؟

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP