سەردانەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی یارمەتیدەرە بۆ لێكتێگەیشتن لە دید و بۆچونی لایەنە سیاسیەكان

عەدالەت عەبدوڵا
13:54 - 2022-06-08


یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بە بەشداری دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی دوێنێ‌ لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی عێراقی لە بەغداد كۆبوونەوە. 
سەبارەت بە سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی, سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان, بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان لە بەغداد, عەدالەت عبدالڵە, چاودێری سیاسی، لەوبارەیەوە تایبەت بە دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند: سەردانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ لای هێزە سیاسیەكان لە بەغداد یارمەتیدەرە بۆ زیاتر نزیكبوونەوەو لێكتێگەیشتن لە دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان و پاڵپشتییەكیشە بۆ ئەو وەفدەی حكومەتی هەرێم كە لە بەغدادن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مافە دەستووری و ئابووری و سیاسییەكانی هەرێم لەگەڵ وەفدی ڕەسمی حكومەتی عێراق. 
ئاماژەیبەوەشكرد، هەر جوڵەیەكی دپلۆماسی لەسەر ئاستی ڕەسمی یاخود حزبی  لەم كاتەی ئێستایا سوود بەخش دەبێت، بەتایبەت ئەگەر لەلایەن كەسی یەكەمی حزبەوە ئەنجامبدرێت.
عەدالەت عەبدوڵا، وتیشی، چاوەڕواندەكرێت چاوپێكەوتن لەگەڵ هێزە سەرەكییەكان ،  ڕێگای ڕاستی كاراكردنی ئەو ڕێڕەوەبێت كە پێی دەوترێت داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە بەغداد.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP