ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و كاریگه‌رییان
له سه‌ر رای گشتی
دلێر شوانی
ڕاگه‌یاندن به گرنگترین ئامراز ئه‌ژمار ده‌كرێت
بۆ گه‌یاندنی زانیارییه‌كان به خه‌ڵكی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا جگه له‌وه‌ی به
گرنگترین ئامڕاز ده‌ژمێردرێت له كۆكردنه‌وه‌ی ڕای گشتی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان
و پێش باسكردنی ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له پێكهێنانی ڕای گشتی پێویسته گرنگترین ئه‌و
ئامرازانه بزانین كه له‌ڕێگایه‌وه راگه‌یاندن زانیارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته به‌رامبه‌ر..
ڕاگه‌یاندن پێشتر پشتی ده‌به‌ست به ڕۆژنامه‌كان
بۆ گه‌یاندنی زانیارییه‌كان و ڕۆژنامه‌كان به‌رپرس بوون له گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان
و هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و هه‌واڵی وڵاتانی
دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهان به شێوه‌یه‌كی گشتی..
دواتر و پاش داهێنانی ته‌له‌فزیۆن، ئه‌و ئامێره
بوه سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كان بۆ ڕای گشتی چونكه هه‌واڵه‌كانی
به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه ده‌گواسته‌وه (میدیای بینراو) ..
بۆیه خواستێكی زۆری له‌سه‌ر هه‌بوو له لایه‌ن
خه‌ڵكیه‌وه و بوه یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و بینه‌رانی هه‌ندێك به‌رنامه
گه‌یشته ملیۆنه‌ها بینه‌ر تا دواتر سه‌رده‌می
ئه‌نته‌رنێت هات و ڕاگه‌یاندن پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌هۆی ئه‌نته‌رنێته‌وه
جیهان بوو به گوندێكی بچوك و دانیشتوانی نیوه‌ی باشوری گۆی زه‌مین له ماڵه‌كانیانه‌وه
به ئاسانی ئاگاداری هه‌واڵه‌كانی دانیشتوانی نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌وى بوون .
پاش ئه‌م شۆڕشه له بواری ڕاگه‌یاندندا كاریگه‌ری
ڕاگه‌یاندن زۆر زیاتر بوو به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئامرازه كۆنه‌كانداو پێشكه‌وتنی
بواری ڕاگه‌یاندن به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاو له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سۆشیاڵ میدیا هاته
كایه‌وه كه به هه‌نگاوێكی زۆر مه‌زن ئه‌ژمار ده‌كرێت له بواری میدیادا.
سۆشیاڵ میدیا ناسراوه به‌وه‌ی چه‌ند ماڵپه‌ڕێكن
بۆ پێكه‌وه گرێدانی كه‌سانی هاوبیر یان هاونیشتیمان یان هه‌ر بابه‌تێك كه بیان
به‌ستێته‌وه به یه‌كتر له نێو سیستمێكی جیهانی گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا.
سه‌ره‌ڕای لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه
لایه‌نی نه‌رێنیشیان هه‌یه كه گرنگترینیان كوشتنی كاته و سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵی بێ بنه‌ما و درۆ و پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سێتییه‌كان وێڕای كاریگه‌ری
خراپی له‌سه‌ر منداڵان به‌تایبه‌تی ئاشنابوونی منداڵان به هه‌واڵ و ڤیدیۆی توندوتیژی
و هۆكارێكن بۆ گۆشه‌گیربوونی منداڵان و كات به‌سه‌ر بردنیان له جیهانێكی خه‌یاڵیدا.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش بواری سۆشیال میدیا
پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له جیهان دا‌و زوربه‌ی كه‌ناڵ و ڕۆژنامه جیهانییه‌كان په‌یجی
تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌كه‌نه‌وه له‌م ماڵپه‌ڕانه چونكه بینه‌ری زۆریان هه‌یه و
به گرنگترین سه‌رچاوه ئه‌ژمار ده‌كرێن بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین سۆشیال میدیا چ كاریگه‌ییه‌كی هه‌یه له جیهان دا پێویسته بزانین ئه‌م ماڵپه‌ڕانه
چه‌نده كۆنترۆڵی جیهانیان كردوه.
به پێی ڕاپۆڕتێكی جیهانی كه له‌م دواییه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه
تیایدا باس له ڕێژه‌ی كۆنترۆڵ كردنی ئه‌م ماڵپه‌رانه ده‌كات بۆ جیهان ، ئه‌و راپۆرته
كه به‌ناوی دیجیتاڵ 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه كه تۆڕی فه‌یسبوك پێگه‌ی
یه‌كه‌می گرتوه له نێو 17 تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا و تۆڕی یوتیوب كه تایبه‌ته به
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ پێگه‌ی دووه‌می گرتوه و واتساب سێیه‌م و ماسنجه‌ر چواره‌م و
ئینستاگرام پێنجه‌م و وی چات شه‌شه‌م و تیك تۆك حه‌وته‌م و سناپ چات له سه‌ره‌تای
ئه‌مسال دا 498 ملیۆن به‌شداربوی چالاكی تۆمار كردوه،
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP