چه‌ند سه‌رنجێك سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مامۆستا شێرزاد كاكه عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی سه‌ربه په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مامۆستایان له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ كه‌ركوك ...
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له مامۆستا ده‌كه‌م بۆ پێشنیار‌و داواكه‌ی كه پێشنیارێكی جوان و داوایه‌كی ره‌وایه، به‌ڵام له رووی داڕشتن و رێزمانه‌وه ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه‌م هه‌یه، هیوادارم به سنگفراوانیی ته‌ماشای بكات، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌گه‌ر مامۆستا شێرزاد ، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی نه‌بوایه له شارێكی وه‌ك شاری كه‌ركوك، بێده‌نگ ده‌بووم و هیچم نه‌ده‌وت.....
مامۆستا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: به‌هۆی (دووری) بانكی چه‌رموو كه ده‌كه‌وێته ناو شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه، زه‌حمه‌ته كه مانگانه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه كوردیه‌كان سه‌ردانی ئه‌و بانكه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان (وه) (چه‌ندین جار رووداوی هاتووچۆ دووچاریان بووه‌ته‌وه)، بۆیه (پێمان باشه) مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌را(یه‌تیه‌كه‌مان) له‌ناو شاری كه‌ركوك دابه‌شبكرێت.....
2.وه‌ك (رێگا چاره‌یه‌ك) (پێشنیار ده‌كه‌ین) (كه) (بانكی گشتی هه‌رێم) مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان (راده‌ستی) تا...... (رسوماتی پێدانی) تا ... له (ئه‌ستۆی بگرێت).
ئه‌وه‌ی كه‌مێك شاره‌زایی له زمانی كوردی هه‌بێت، ده‌زانێت، كه ده‌ڵێی (دووری) واته تۆ دووری، به‌ڵام كه بوو به‌چاوگ ده‌بێت بنوسرێت(دووریی).
*(وه) چه‌ندین ساڵه له ئه‌ده‌ب و نووسینی كوردیدا به‌كارناهێرێت، جا نازانم مامۆستا ده‌یزانێت یان نا!؟
*ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی راكێشام ئه‌م رسته‌یه بوو،(چه‌ندین جار رووداوی هاتووچۆ دووچاریان بووه‌ته‌وه)، ئه‌م جۆره گوزارشتكردنه زیاتر له ده‌ربڕینی كه‌سێكی نا كورد ده‌چێت كه به نوێی فێری زمانی كوردی بووبێت، نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی.
راست و دروسته‌كه‌ی ئه‌وه‌بو كه هه‌مو كوردێكش ده‌یزانێت، مامۆستا بینووسیایه(چه‌ندین جار دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوونه).
*(پێمان باشه) هه‌ر كه‌سێك ئه‌و دوو وشه‌یه بخوێنێته‌وه به‌و مانایه لێی تێده‌گات، كه مامۆستا (پێیه‌كانیان باشن و بێ عه‌یب و كێشه‌ن)، مامۆستا شێرزاد ده‌زانێت كه له رێزمانی كوردیدا ئه‌گه‌ر دوو وشه‌ی لێكدراو یه‌ك مانا ببه‌خشن به یه‌ك وشه ده‌نووسرێت، واته ده‌بوو بنووسرێت(پێمباشه)، به‌ڵام نازانم بۆچی به‌و شێوه‌یه‌ی نووسیووه.؟
ئه‌گه‌رچی زۆرێك له شاره‌زایانی زمانی كوردی به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه(پێمباشه) به هه‌ڵه ده‌زانن كه له هه‌ندێك میدیا‌و راگه‌یاندنی كوردیدا له به‌رامبه‌ر (انا اری من المستحسن)ی عه‌ره‌بی به‌كارده‌هێنرێت.
* به‌ڕێوه‌به‌را(یه‌تیه‌كه‌مان)، ده‌بێت بنووسرێت(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان) چونكه (ی) وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی) چاوگه.
*(رێگا چاره‌یه‌ك) (پێشنیار ده‌كه‌ین) هه‌ر یه‌ك، یه‌ك وشه‌ن، واته ده‌بێت پێكه‌وه بلكێندرێن.
نازانم ئه‌م (كه)یه‌ی پێش (بانكی گشتی هه‌رێم) كه (گشتی)ش، ده‌بوایه به دوو (ی) بنووسرێت، چونكه چاوگه، ئه‌ركی چییه له رسته‌كه؟
*(راده‌ستی) ده‌بوو بنووسرێت، بگوازرێته‌وه، چونكه (راده‌ستكردن) كه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی (تسلم)ه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نیه له‌و رسته‌یه‌دا بێت ...... ئازیزان ئێوه بڵێن (رسوماتی پێدانی) مانای چیه؟ من نازانم ..... له (ئه‌ستۆی بگرێت)، ده‌بوایه مامۆستا بینوسیایه (بیگرێته ئه‌ستۆی خۆی) .. وسلام
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP