باش هه‌یه‌و باشتر‌و باشترینیشن هه‌ن، به‌ڵام ئه‌م بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ته باشترینه، به‌مه‌رجێك بۆ من و بۆتۆ وه‌ك یه‌ك وابێت، ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك نه‌بێت و وه‌ك ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی جام ڕه‌ش له‌بیر بكرێت.
زۆر ده‌مێكه هاوارمانه، نا بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك، به‌ڵام تائێستاش هه‌ر چه‌ك هه‌ڵده‌گرین، جا چه‌كی مۆڵه‌تداربێت یا بێ مۆڵه‌ت، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌داو هه‌ردووكیان هه‌ر ئه‌توانن مرۆڤ بكوژن !
ئێمه ئه‌مێستاش چه‌ك بۆ وێنه‌گرتن به‌كارده‌هێنین و هه‌ندێك كه‌سیش سێ جۆر چه‌كی له‌پشتی خۆیه‌وه داناوه‌و به‌شانازییه‌وه وێنه‌ی له‌پاڵ ئه‌گرن، هه‌ندێكیش كورته ڤیدێوی له‌گه‌ڵدا تۆمار ئه‌كات و هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت له‌پرسه‌كانیشدا مشتوی ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رده‌خات، زۆر جار ئه‌مه‌مان له‌سه‌رچۆپی كێشانیشدا به‌رچاو كه‌وتووه.
هه‌ندێك له‌به‌رپرس ئێستاش ده‌مانچه‌یه‌ك له‌ژێر پشتوێنه‌كه‌یدایه، جا نازانم بۆچییه‌تی، ئه‌مه له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێك پاسه‌وانیشی به‌ده‌وره‌وه‌یه، ئایا له‌گیانی خۆی ده‌ترسیت یا له‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ؟!
زۆرجاران له‌كاتی ده‌نگداندا ده‌مانچه دابه‌شكراوه،
ئێستاش هه‌ندێك كه‌س له‌ماڵه‌وه چه‌كی bkc هه‌یه، جا نازانم بۆچییه‌تیو كه‌ی به‌نیازه‌به‌كاری بهێنێت !
ئه‌وه‌له‌وه‌ش گه‌رێن كه‌هه‌ندێ له‌دایكان وباوكان جلی سه‌ربازی بۆمناله‌كانیان ده‌كرن ته‌نانه‌ت ،ئه‌یان كه‌ن به‌پله‌دار
یان هه‌ندێك له‌جله منالانه‌كان وینه‌ی چه‌كیان له‌سه‌ره‌ومندالان ده‌یپۆشن ،خۆهه‌رمندالێكیش ئیستابۆخۆی له(پۆپجی) قاره‌مانێكه
هه‌رهیچ نه‌بیت جاری ده‌مانچه‌ی مورو قه‌ده‌غه‌بكه‌ن خۆدورۆژی ترله‌چه‌ژناوریانه‌بیت كوێرت ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه هه‌موو له‌كاتێكدان كه بازاڕی چه‌ك فرۆشان داده‌خرێت، ئه‌ی ئه‌م هه‌موو چه‌كه ده‌ست و برد چی‌یان لێدێت و بۆ كوێ ئه‌چن ؟
تائێستا ئاماری كوژراوان له‌هه‌ڵكشاندایه، ئه‌ی كه‌واتا بكوژان له‌كوێ حه‌شاردراون یا خۆیان له‌كوێ حه‌شارداوه؟
ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیار‌و ڕاستیی تاڵتر هه‌ن كه پێویسته بكرێن و وه‌ڵامگه‌لێكیش بۆ پرسیاره‌كان هه‌بن !
ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان هه‌یه، هیچ كات له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی یا ده‌روونی و پزیشكی یا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونییه‌وه به‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه ؟
هه‌ر هیچ نه‌بێت ساڵی جارێك ئه‌و كاره بكرێت تابزانن شیاوی ئه‌وه‌ن چه‌ك هه‌ڵبگرن یاخوود نا . چونكه خۆئه‌وانه‌ی پیاوكوژبن ئه‌گه‌رچه‌كیش نه‌بێت هه‌رده‌توانن خه‌ڵك بكوژن.
حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار با چه‌كمان بكه‌ن، ئه‌و چه‌كانه‌ی كه پێویسته لای هاووڵاتیان نه‌بن و (چه‌ك)ی پاره‌مان بۆ بكه‌ن وه‌ك قه‌ره‌بوو، بزانین ئه‌مه‌یان هیچ له‌بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێت ؟!
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP