گومان له‌ودا نیه كه ئه‌وه‌ی رووده‌دات وئه‌و
پێشیلكاریه‌ی توركیا ده‌یكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق بێ هۆ نیه و توركیا
له‌خۆرا ئه‌و كارانه ناكات، ئه‌گه‌ر پشتیوانیه‌كی نه‌بێت یان وه‌ره‌قه‌یكه‌كی له‌به‌رده‌ستدا
نه‌بێت پشتی پێ ببه‌ستی، چونكه ئه‌گه‌ر عێراق به‌رهه‌ڵستی بكات رێره‌وی نێوده‌وله‌تی
له دژی بگرته به‌ر ئه‌وه به ته‌ئكید ده‌بێته به‌ربه‌ست وتوركیا ناتوانێ به
كه‌یفی خوێی ته‌راتێن له ناو سنوری نێو ده‌وڵه‌تی عێراقدا بكات.
یاداشتی لێك تێگه‌یشتنی نێوان عیراق و توركیا
كه تایبه‌ته به راوه‌دونانی گه‌ریلاكانی په‌یكه‌كه له‌ناو خاكی عێراق، پشتیوانێكی
باشی توركیایه بۆ كرده سه‌ربازیه‌كانی له ناو سنوری عێراقدا. ئه‌وه‌ی لێره جێگای
پرسیاره ئایه عێراق ده‌توانێ له‌و یاداشتانه پاشگه‌ز بێته‌وه یان جێبه‌جێیان
نه‌كات؟ پرسیاری تر ئه‌وه‌یه ئایه داهاتووی بوونی هێزی توركی له‌ناو خاكی
كرودستان چی ده‌بێت به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و هێرشه‌ی كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ست
دانی ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیاری عه‌ره‌ب له هاوینه‌هه‌واری په‌رخ له سنوری زاخۆ.؟
بۆ ولامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه ده‌كرێ سه‌رنجێك
له مێژووی ئه‌و كردانه بده‌ین كه هۆكار بوونه بۆ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه عێراق
له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزایی كردوو.
سه‌ره‌تا بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان كه
توركیا به رێكخراوێكی تیرۆرستی له‌قه‌له‌می ده‌دات له ناو سنوره‌كانی هه‌رێمی
كوردستان بۆ ساڵی 1982 ده‌گه‌رێته‌وه كاتێ ئه‌و حزبه به رابه‌رایه‌تی عبدالله
ئوجئالان كۆنگره‌ی خۆی له لوبنان به‌ست و تێیدا بریاریدا له كوردستان ( شمال
العراق) جێگیر بێت، ئه‌و بریاره‌شی بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه ده‌كرێته‌وه كه
به هۆی شه‌ری نێوان عێراق و ئێران دروست بوو و عێراق نه ده‌پرژایه سه‌ر پركردنه‌وه له‌و ناوچه عاسێیه دروست ببوو، هه‌ر
دوای ئه‌وه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له سه‌ربازگای تایبه‌ت به‌خۆیان له سنوری سێگۆشه‌ی
نێوا عێراق ایران و توركیا به تایبه‌تی له ناوچه‌ی لولان جێگیر بوون و كردیانه
قه‌له‌مره‌وی خۆیان، ئه‌وه كاره‌ی په‌كه‌كه و ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له سنوره‌كه
دروست بوو بوه جێگای دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قی حكومه‌تی توركیا, ئه‌وه‌ش وای كرد توركیا
بیر له ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی عێراق صدام حوسین
ئیمزا بكات له ساڵی 1983 ، پێش ئه‌وه‌ش عێراق
بۆ دروخستنه‌ویه هێزی پێشمه‌رگه و دورخستنه‌وه‌ی تارمای دژه‌به‌ره‌كان له ساڵانی
پێشوو حكوومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆری گوندنیشینانی به قولایی 20 كیلومتر له
سنوره‌كان دور خسته‌وه و له كۆمه‌ڵگا زۆره‌میلكان جێگیری كردن( بارزانیه‌كان به‌نمونه
كه له كۆمه‌ڵگاكانی قوشته‌په و به‌حركه و حه‌ریر جێگیری كردن و دواتر له ساڵی
1983 به‌ره‌و مه‌رگی نادیاری بردن)
یاداشته‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ صدام بۆ دابین
كردنی ئاسایشی سنوری ولاته‌كه‌ی بوو، ئه‌و یاداشته رێگه‌ی به توركیا ده‌دات به
درێژایی 10 كیلومتر بێته نێو سنوری نێو ده‌وڵه‌تی عێراق، له ساڵی 2007 له چوارچێوه‌ی
سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق (نوری مالكی ) بۆ توركیا و دوای ئیمزا
كردنی رێكوتنی هاریكاری ستراتیجی له نیوان ئه‌و دوو ولاته، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی
ئه‌منی له‌نێوان هه‌ردوولا ئیمزا كرا، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش رێگای به توركیا ده‌دات
به قولایی 35 كیلومتر بێته ناو سنوری نێو ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ راوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی
په‌كه‌كه، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه كردوه، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی
هیچ رێكه‌وتنێك یان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له كاتی سه‌ردانیدا بۆ توركیا (سه‌رۆك
وه‌زیرانی ئێستا) موسته‌فا كازمی گلوپی كه‌سكی بۆ توركیا هه‌ڵكردوه تاكو بتوانێك
ناوچه سنوریه‌كانی به‌رده‌ستی په‌كه‌كه بوردومان بكات و فروكه‌كانی چاودێری به
قولایی 50 كیلومتر له مۆڵگه‌كانی پارتی كریكارانی كوردستان په‌كه‌كه بدات و چاودێریان
ده‌كات.
پشتبه‌ستوو به‌و یاداشتانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد توركیا له ئیستادا
51 خاڵی سه‌ربازی له سنوری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به درێژای سنوره هاوبه‌شه‌كانی
له‌گه‌ڵ عێراق دابه‌شی كردوون، ژماره‌ی ئه‌و سه‌رباز و پلدارانه‌ی له‌و خاڵانه جێگیر
كراون به زیاتر له 7 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و به روبه‌ری جوگرافی
فراوان كه ده‌گاته 100 كیلومتر له قولایی عێراق ده‌جولێندرێن، سه‌رباری ئه‌و
بنكه و خالانه‌ی سوپای توركیا ده‌زگای ئه‌منی به‌ناو (میت) به شێوه‌یه‌كی
فروانان له نێو خاكی كوردستان كارا و چالاكن، به‌گوێره‌ی راپورته هه‌واڵگریه‌كان
له ئیستادا 4 باره‌گای سه‌ره‌كی سوپای توركیا له ( ئامێدی و باتیفا و زاخۆ و گریباسی له پارێزگای دهوك
بوونی هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و یاداشتانه‌مان كرد پرسیارێك
لێره‌دا دێته كایه‌وه ئایه ئه‌و یاداشتانه رێكه‌وتنن ..؟ به پێی رێ و شوێنه
نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان تایبه‌ت به رێكوتنی نێوان دوو ولات كه هه‌ندێ كه‌س به رێكه‌وتن
باسی ده‌كات، گومان له‌وه‌دانیه كه ئه‌و یاداشتانه رێكوتن ئه‌منی نین، صدام حسێن
له نه‌وه‌ته‌كان هه‌ولێیدا ئه‌و یاداشتانه له‌غو بكاته‌وه به‌لام بوونی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و دروست كردنی ناوچه‌ی ئارام به‌پێی بریاری نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ژماره 688 وای كردوه پاشگه‌ز بوونه‌وه له‌و یاداشته كارێكی مه‌حاڵ
بێت و نه‌توانێت ئه‌و كاره بكات، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی یاسای ژماره 111 ی ساڵی 1979 و یاسای رێكه‌وتنی
نوێی عێراق ژماره 35 ی ساڵی 2015 ناكرێ ئه‌و یاداشتانه ناویان لێ بندرێت رێكه‌وتن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی 17ی ئه‌و یاسایه هه‌ر رێكه‌وتنێكی نێو ده‌وڵه‌تی
پێویستی به زۆرینیه سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌یه بۆ هه‌ر رێكه‌وتنێكی
ئه‌منی كه تایبه‌ته به سه‌روه‌ری ولات.
بۆیه بۆ عێراق زۆر ئاسانه كۆتایی به‌كاركردن
به‌و یاداشتانه بهێنێ كه یه‌كێكه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه توركیا ئه‌م دواییه كردویه‌تیه سه‌ر ولاته‌كه‌ی و هه‌میش
سنورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنێت كه توركیا له داهاتوودا ده‌یكاته سه‌ری و پێشێلی
سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق ده‌توانێت له داهاتوودا كۆتایی
به بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له سنجار و ناوچه‌كانی تریش بهێنێت،
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مرۆ عێراق داوای كردوه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی توركیا له ناو سنوری عێراق
باشه‌كشه بكه‌ن، له‌وانه‌شه ئه‌و داوایه هه‌مان سیناریوی كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا بێت كه دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی هاته ئاراوه، له‌گه‌ڵ بوونی جیاوازیه‌كی
كه‌م له نیوان هه‌ردوو سیناریوكه‌دا، ئه‌وه‌ی
به‌دی ده‌كرێت له ئیستادا توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك نیازی نیه بۆ كشانه‌وه‌ی بنه‌ك
و باره‌گا و سه‌ربازه‌كانی، به‌هۆی سروشتی ئه‌و ئه‌و بارودۆخه‌ی بۆشایی كێشانه‌وه
دروستی ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا كه عێراق نه‌توانێت گرێنتی بۆ ئه‌وه پێشكه‌ش
بكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ست بوونی گۆره‌پانی سیاسی عێراق و به سوریاش
كه توركیا ناوچه‌ی ئارامی بۆ خۆی لێ دروست كردوه، بۆ هه‌مان بابه‌ت تاكو ئێستاش
هه‌ڵویستی ئه‌مریكا دیار نیه و له قوناغی دراسه‌ت كردندایه، هه‌روه‌ك وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دوای روداوه‌كه‌ی زاخۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد كه ئه‌وان چاودێری
بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ر دوای ئه‌وه فروكه‌كانی چاودێری ئه‌مه‌ریكا هه‌ر دوای
رووداوه‌ی زاخۆ به ئاسمانی موصل و دهوكدا ده‌سورێنه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری
له‌باره‌ی سروشی روداوه‌كه، هه‌روه‌ك توركیا له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ره‌تی
كرده‌وه كه به‌رپرس بن له‌و روداوه كه ئه‌وه‌ش نیوه‌ی راستیه‌كانه و ده‌بێت عێراق
نیوه‌كه‌ی تری راستیه‌كان پێشكه‌شی رای گشتی بكات و سه‌رجه‌م ده‌لیل و به‌ڵگه‌كان
بخاته روو له پێناو به‌هێز كردنی هه‌ڵویست و به‌ڵگه‌كان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش،
مادام نیازی وایه كه داوا له دژی توركیا پێكشه بكات.
هه‌ندێ چاودێریش كه دیدی عێراقچه‌تیان هه‌یه
پێیان وایه كه ئه‌و كێشانه له‌نیوان عێراق و توركیا چاره‌سه‌ر نابێت له ناوچه‌كه
و هێزه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ناخرێنه دره‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه
حكومه‌تی ئیتحادی ده‌سه‌لات ته‌واوی له‌و ناوچانه نه‌كه‌وێته ده‌ست و هێزێكی به‌تواناش نه‌بێت
كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بخاته ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان.... كه ئه‌وه‌ش مه‌ركه‌زیه‌تی
حكومه‌تی عێراق دێنێته وجود و دژی بنه‌ماكانی ده‌ستوره كه دان به بوونی هێزی پێشمه‌رگه
ده‌نێت.
زانیاریه‌كانم له نووسینێكی دكتور فراس ئه‌لیاس
وه‌رگرتووه به سوپاسه‌وه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP