سەرۆک تاڵەبانی سەرەخۆرەی گەندەڵکاران

رێبوار محەمەد ئەمین
11:54 - 2022-08-17

عەیامێکە خەون دەبینم کەی ئیمامی مەهدی کورد دێت و ببینم چۆن لەشکری گەندەڵکاران بەزبڵدانی مێژوو دەسپێرێت.

دەساڵە لە سەر میلاکی وەزارەتی شاروانیم  ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان بوم  دوای ئەوەی تێگەشتم کە بۆم ناچێتەسەر ئەوەی لەمێشکمدایە و دەبێت یان ببمە دز یان شەریکی دز یا پینەچی دز  ئینجا دەتوانم بەردەوام بم بۆیە دەستم لەکارەکەم کێشایەوە و دوای ئەوەش بەڕێزوسوپاسی زۆرەوە کۆمیتەی دەربەندیخان وهەردوومەڵبەندی سلێمانی و گەرمیان داوایان لێکردم بگەڕێمەوە شوێنی خۆم و پێشنیاری پەروەردەو گەشت وگوزاریشیان بۆکردم بەڵام ئامادەنەبووم ،وەچەندشارەوانی یەکی تریشم بۆ پێشنیارکرا نەڕۆشتم .
لەدوای ٢٠١٥ وە بەردەوام لەبەشی پشکنین یەکێک بووم لە بەدوداچون و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەبەڕیوەبەرایەتی گشتی شارەوانی یەکانی سلێمانی.
دژایەتی دزوجەردەوگەندەڵکارانم زۆرکرد باجی زۆریشم دا چەندین سەفقەی گەورەش خرایە بەردەستم سوپاس بۆخودا بەڕووسوری تائێستا هێنام.
نەماستاوچیم و نەحەزیش دەکەم بەکەس داهەڵدەم و چاوەڕێی هیچیش نیم .
 بەڵام ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش و شادم کە دوای ئەوماوە درێژە سەرۆکی تاڵەبانی شمێری لەکەلان دەرهێناو بڕیاری ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵکارانی داو هێزی کۆماندۆی ناردبۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ چەسپاندنی یاساودادپەروەری وکۆتایی هێنان بە گەندەڵی وتاڵانی وبڕۆ.
ئەم بڕیارەی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی  سەردەمێکی نوێی هێنایەکایەوە لەلایەک ئومێدی بەخشی بەگیانی سەدان دڵسۆزو غەدرلێکراوی وەک من و ئومێدی بۆهەموو خەڵک گەڕاندەوەو ئێمەشی ئەوەندەی تر هاندا سوربین لە سەر گەڕانەوە چەسپاندنی یاساودادپەروەری.
لەلایەکی تریشەوە عەرشی هەمووئەوانەی لەرزاندو خەوی لێتانڵکردن کە دەستیان بۆموڵک وماڵی گشتی بردوەو بەناحەق خۆیان دەوڵەمەندکردوەو ئێستا کونەمشکیان لێ بۆتەقەیسەری و چاوەڕێی ڕۆژی سزادانی خۆیان دەکەن.
نایشارمەوە هێندە نائومێدبووین کە ئەم دۆخە وابەئاسانی ڕاست نابێتەوە بەڵام هەربەردەوام بووین ئەوەندەی پێمان کرا.
داواکارم لەسەرۆک تاڵەبانی بڕیارەکەی تەواوی سێکتەرەکان و شارەوانیەکان بگرێتەوە.
ڕێبازی ڕاستەقینەی یەکێتی نیشتمانی بۆخەڵک وبۆخزمەتی خەڵکەو قوربانی گەورەیش لەم پێناوەداوە و بەڵام گروپ وکەسان ئەومێژووە پڕلەسەروەریەیان بۆ خزمەتی خۆیان بەکارهێنا هیوادارم  یاسا سەروەربێت بۆ هەموو گەندەڵکاران. 
دووبارە دەست خۆش سەرۆک

مافناس :ڕێبوار محمد ئەمین

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP