..کەناڵی کۆکەرەوەی دەنگ و ڕەنگ و پێکهاتەو ئایینە جیاوازەکانە

رەنگین عبدالصمد
14:44 - 2022-09-05

کەناڵی کۆکەرەوەی دەنگ و ڕەنگ و پێکهاتەو ئایینە جیاوازەکانە..

رەنگین عەبدولسەمەد

یانزە ساڵ کارکردن بێ جیاوازیی و لەژێر دروشمی یەکسانی و دوور لەهەموو تەنگژەیەکی سیاسیی و بێلایەن لەگەیاندنی پەیام بەگوێی خەڵکدا، سیاسەتە ڕاست و دروستەکەی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلالمان بیردەخاتەوە 
وزەو توانایەکی نەبڕاوەو بازوویەکی بەهێزو چالاکترمان پێ دەبەخشێ 
کەناڵی کەرکوک، کەناڵی کۆکەرەوەی دەنگ و ڕەنگ و پێکهاتەو ئایینە جیاوازەکانە
کەناڵی نەمانی جیاوازیی و خۆیستییە
کەناڵی ئاشتیی و پێکەوەژیانی نێوان لایەنەکانە
کەناڵێکە پڕاوپڕ لەجوانیی، لەئەخلاقییەتی پیشەیی و ڕۆژنامەوانیی، هەموو کات و دەم خۆنەویستانەو بێ بەرژەوەندیی، هەواڵی ڕاست و دروست و واقییانەی بەخەڵک گەیاندووە، دووربووە لەهەواڵی چەواشەکاریی و بێ بنەما 
کەرکوک دیارییە بەنرخ و بەئەمەکەکەی سەرۆک مام جەلالە بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان
پردی گەیاندنی زانییارییەکانە،سەربازێکی چالاک و خۆنەویستی سەرۆک مام جەلالە 
چرۆی هیوای تاکەکانە
کەناڵی کەرکوک لەماوەی کارکردنی ئەم یانزە ساڵەیدا توانیویەتی ڕۆڵی گەورەو گرنگ و کاریگەری لەڕەوتی میدیاییدا هەبێ 
بەتایبەت لە ئاگاداربوون لەو بابەتە هەستیارانەی کە تایبەتن بەکەرکوک و دەوروبەری لەگەڵ ناوچە دابڕێندراوەکان 
بوێرانە پەنجەی خستوەتەسەر برینەکان 
سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و ناڕەحەتیی و کەموکورتییەک لەهەوڵدان و کۆشش بۆ خزمەتکردن بەبینەرەکانی و درێژەدان بەخەباتە نەبڕاوەکەی مام جەلال ماندوونەناسانە کاری کردووە 
سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مامی جێبەجێ کردووە کەهەمیشە جەختکردنبووە لەدادپەروەری و یەکسانی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان
تاکە کەناڵە کەتوانیویەتی بەچوار زمان پەیامەکان بگەیەنێت و سەنگی نێوانیان ڕابگرێت
لەم ڕۆژەدا داواکارین لەبەرپرسانی باڵای نێو یەکێتی و، بەتایبەتیش مەکتەبی ڕاگەیاندن کەگرنگی زیاتر بەم کەناڵە بدەن لەڕووی شێوازو کوالێتی تەکنیکییەوە بۆئەوەی سەرکەوتووانەتر کارەکانی خۆی ئەنجام بدات
ناوچە دابڕێندراوەکانیش ببێتە ئەولەوییەتی زیاتری کارەکان لەنێو کەناڵی کەرکوکدا
لەکۆتاییشدا پیرۆزبایی بۆ بەڕێوەرو ستاف و کادرو تەواوی کارمەندانی ماندوونەناسی ئەو کەناڵە ڕەنگینە

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP