لەئێستادا ماڵەکەی سەرۆک وسەرکردەو کارێزمای کۆچکردوو مام جەلال لەبەغدا بووەتە شوێنی حەوانەوەو چەتری کۆکەرەوەی لایەنەسیاسیەکان و پاراستنی یەکڕیزی نیشتیمانی و یەک دەنگی و یەک هەڵویستی لایەنەکان و پێکهاتەکان ، لەو سۆنگەیەوە سەرکردەو چین و توێژەجیاجیاکان بە شیعە و سونە کلدان و ئاشوری لە بەغداد هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دروستبوونی حکومەتێکی ڕادیکاڵ ونیشتیمانی بەرز دەنرخێنن .
خەمخۆری پەرۆشی سەرۆک بافڵ بۆلایەنە سیاسیەکان و گەلی عێراق سەرۆک بافڵ ئەوەی بەکردار لەئەرزی واقیعدا سەلماندووە ،کەسەرۆک بافڵ تاکە خیارو ئامانجی ئەو سەرۆکەمان چارەسەرکردنی ئاڵنگاریەکان و بنبڕکردنی کێشەکانە لەعێراق ، لەو دیدەوە سەرۆک بافڵ شەوڕۆژی خستۆتەسەر یەک لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشەو فاکتەرانەی دەمێکە بەرۆکی عێراقیەکانی گرتووەو تاهەنوکە بوونەتە ڕێگر لەبەردەم پێکهاتنی حکومەت .
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەرگیز لەو دەلاقەوە درێغی نەکردووەو ڕێگرنەبووە لەبەردەم پێکهاتنی حکومەت ، بەڵکو بەپێچەوانەوە خەمی ئەو حزبە نوێخوازە ئەوەیە گرفتەکان چارەسەر بکات و برینەکانی گەلەکەی ساڕێژ بکات ، هەوڵ و کۆششەکانی سەرۆک بافڵ بۆ پێکهاتنی حکومەت بەردەوامەو بەردەوامیش دەبێت ، هەمدیسان دیدارو سەردانەکانیشی بەردەوام دەبن لەگەڵ لایەنەکان و بەرپرسانی عێراق و دیپلۆماسی و نێردەی وڵاتان .
بەدڵنیاییەوە هاونیشتیمانیان باش درک بەو ڕاستیە دەکەن و دەزانن کە فاکتەری سەرەکی کێیە لەبەردەم پێکنەهاتنی حکومەت ، لەو ڕەهەندەوە یەکێتی بەردەوام لەهەوڵ و تێکۆشان دایە ،بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو میللەتەی کە دەمێکە هیلاک و ماندووە لەژێر سێبەری ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەریدا بحەسێتەوە .
بەدڵنیای ئەولەویەتی یەکێتی ئەوەیە کە خزمەت و خزمەتکردنی خەڵکەکە بەلایەوە گەورەترین سەرمایەو شانازییە ،بۆئەوەی هاونیشتیمانیەکانی خۆی ژیانێکی خۆش بژین و لەو خەمۆکی و ئەو دەردەدڵییەی بەرۆکی ووڵاتی گرتووە ڕزگاریان بێت کە زەمەنێکی زۆرە بەدەستییەوە دەناڵێنن .
وەلێ چۆن لەڕابردوودا ماڵەکەی مام جەلال چەتری کۆکەرەوەو ماڵی هەموو لایەنەکان و پێکهاتنەکان بوو بەکورد و شیعەو سوونە و کلدان و ئاشوری ، بەخۆشحاڵییەوە ئێستاش لەسەر دەستی سەرکردەو سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ماڵەکەی مام ڕۆژ بەڕۆژ گەشاوەترو ڕەنگین تر و گەورەتر و فراوانتر و پڕشنگدارتر دەبێت بۆ هەموو عێراقیەکان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP