لــــــــــەبەغداد کـــــــــــــێ براوە بوو ؟

ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د
20:05 - 2022-10-15

ئەم بابەتە بۆ یەکێتیەکانە بیخوێننەوە
لــــــــــەبەغداد کـــــــــــــێ براوە بوو ؟

پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کۆتایی پێهات و دکتۆر لەتیف بەسەرۆکی نوێ ی عێراق دیاریکرا ، بەڵام نەزانرا کاندیدی کێ یە تاوەکو سەرۆکی یەکێتی ووتی ئێمە بەدوو کاندید بەشداری ئەم جەنگەمانکرد کەواتە بافڵ تاڵەبانی بردنەوەی تۆمارکرد ئەم سەرکەوتنە دەبێت لەسەری بووەستین و شیبکرێتەوە .
- سەرۆک بافڵ بەهەموانی ووت من سیاسەت دەکەم و ئامانجێکم هەیە بگەم پێ ی لەپێناو ئەو ئامانجەش هەموو کارێک دەکەم کەلەسیاسیەت ڕێگە پێدراو بێت بۆیە بەدوو کاندید( کاندیدێکی ئاشکرا و کاندیدێکی نهێنی )بەشداریکرد .
-سەرۆک بافڵ بەهەموان و بە پ د ک ووت پۆستی خۆمان بۆخۆمانە و نایدەن بەهیچ کەس و لایەک دەشتانەوێت خۆتان تاقیبکەنەوە ئەوە گۆڕەپان و کاندیتان بهێنه گۆڕەپان .
-سەرۆک بافڵ لەپێناو سەرکەوتنی حیزبەکەی هەوڵەکانی خۆی خستەگەڕ شکستی بەخاڵی کاک مەسعود هێنا ، شکستی بە کاک ڕێبەر هێنا لەڕابردوویەکی زۆر دووریش نا شکستی بەکاک فواد حوسێن هێناوە.
-سەرۆک بافڵ بەلێزانینی خۆی وایکرد پارتی دەنگ بەزاواکەی ئیبراهیم ئەحمەد بدەن ئەو ئیبراهیم ئەحمەدەی کە زیاتر لە پەنجا ساڵە پارتی هەوڵی شێواندنی ناو ناوبانگی دەدات .
- سەرۆک بافڵ ژنێکی کرد بەخانمی یەکەمی عێراق کەنووکی قەڵەمەکەی دژ بەپارتی هێندە تیژە چ بابەتێک ماوەی شانازی ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر پارتی نەینوسیبێت .
-سەرۆک بافڵ ڕووی ڕاستەقینەی پارتی بۆ شەقامی کوردی و عێراقیش هەڵماڵی کەوا سیاسیەت بەڕق و کینە دەکەن ئەگەر وانیە بێ زەحمەت بڵێن دکتۆر بەرهەم بۆڕەتدکرایەوە لەسەرچی ڤیتۆتان لەسەری هەبوو ؟
ئەی چۆن و بەچی شێوەیەک زاواکەی ئیبراهیم ئەحمەدتان کرد بەسەرۆک کۆمار ؟
- سەرۆک بافڵ هەموانی فێرکرد پۆستەکان لەکەسەکان گرنگترن نابێت پۆستێک لەبەرکەسێک لەدەستبچێت ، کاتی خۆشی زۆر هاواریکرد با د نەجمەدین لابدرێت وکەسێکی تر بکرێت بە پارێزگاری کەرکوک بەڵام ئەوسا گوێ ی بۆنەگیرا بەڵام ئێستا سەرۆکە و بڕیارە ڕاستەکەی دا .
-سەرۆک بافڵ دیوێکی دیکەی حیزبی ڕکابەری بۆهەموان دەرخست کەئەوان کێشەکان بەشەخسەنە دەکەن هیچ کاتێک بەرنامەیەکی دیاریان نەبووە بۆ خزمەتی دۆزی کورد لەعێراق جگەلەوەی نابێت د بەرهەم بێت بەسەرۆک کۆمار و جگەلەوەی ڤیتۆیان لەسەرناوەکان هەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەکان چیتریان کردەوە بابڵاوبکرێتەوە .
- بۆئەوەی بزانن پارتی دەنگی بەکێدا ببێتە خانمی یەکەمی عێراق بڕۆن سەیری پەیجەکەی  بکەن بزانن کێ هێندەی ئەو دژی پارتی و سەرکردایەتی ئەوحیزبە نووسیووێتی .
- لەهەمووشی سەیرتر پارتی د بەرهەمی لەبەغداد پێ هەزم نەدەکرا ئەی چی دەڵێن ئەگەر سەرۆک بافڵ لەکوردستان د بەرهەم بکاتەوە ژمارەیەکی قورسی گۆڕەپانی سیاسەت؟
- سەبرکەن تادوومانگی تر پارتی لەدژی دکتۆر لەتیفیش دێتە قسە چوونکە هێشتا لەخۆشی دوورخستنەوەی دکتۆر بەرهەم بەئاگا نەهاتوون ونازانن کێیان کردووە بەسەرۆک و بەخانمی یەکەم .
-لەکۆتایشدا من بەش بەحاڵی خۆم حەزم دەکرد دکتۆربەرهەم ببێتەوە سەرۆک بەڵام کاتێک ئەوپۆستە لای یەکێتی مایەوە ئەوە گرنگترە لەوەی لەدەست چووبوایە ، بۆهەموان دەرکەوت لەو پەرلەمانەی عێراق هیچ لایەک لەیەکێتی ناباتەوە ئەوەتا کاندیدی دەرنەچوومان ۹۹ دەنگی هێنا و کاندیدی دەرچوومان زیاتر لە ۱٥۰دەنگ کەواتە یەکێتی لەپەرلەمان خاوەنی ۲٥۰دەنگە.
ئەزهەر سەمەد

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP