لافیتە

لالۆ
09:07 - 2022-10-16

کابرایەک لە ناوچەی شوان هەبوو ئێوارانێک میوانی هاتبوو هەر برادەر خۆی بوو ، لە کوردا باو بوو ، فڵان، فڵان ، توش ڕەقیتەیەک بومە مەگەر خوا بزانێ ، ئا دەی وەرە سەر پشتم با پشتم بتەقێ ، کابرای خاوەن ماڵ ودیوەخانش لەسەر نیەت پاکی خۆی دەچێتە سەر پشتی ، یەکەم پێی لەسەر پشتی میوان دادەنێ ئاسایی دەبێت ،پێی دوەمی لەسەر دادەنێ ، کابرا لە ژێرەوە تڕێکی موستەهەقی لێ دبێتەوە .
خاوەن ماڵ زۆر پێی دەشکێتەوە کەبوە هۆکاری تڕینی میوانەکە ، زۆر پیش دەخواتەوە ، دوا جار پێی دەڵێ فڵان وابزانم خۆت هەر دەتڕیت بەس ڕوو زەردیەکەت بەسەر مندا هێنا ...
قسە قسە دێنێ:
  من زۆر لەوەتێگەیشتوو ترم بێم ووڵامی بەیت وبالۆرەی سیاسی و پیلانگێڕی سیاسی بدەمەوە چونکە کادیرم ، کادیر یانی هەقیقەتەکان وەک خۆی دەبینێ وەلێ کاتێ وەک خەڵکە ڕەشۆکیەکە هەرجارەی بە زوڕنایەک هەڵپەڕێ ئەبێت بڵێین ئەی قوڕ بەسەرت ئەحزابی کورد ، چونکە ئەمە دەردی هەموو حیزبەکانی کوردە ، هەقمان بەسەر نەتەوە ومبدەئی ترەوە نیە . 
ـ تا ئێستا گەلی کورد خەباتی بۆ دژایەتی کردنی نەیارانی کورد نەبوە ، بەڵکو بۆ ئەوە بووە حیزبێک بڵێ : لەخۆم زیاتر  کەس لە گۆڕەپانەکە نابێت بوونی هەبێت .
ـ هەمیشە پیلانیان بۆ ئەم سفرکردنەوەیەی یەکتریە لە ئامادەباشیدا بوە . 
ـ دوژمن هەمیشە لەم ڕێگەیەوە سیاسەتی پەرت کەو زاڵ بە ، کوردی لە زاویەیەک گیر کردوە . 
ـ پارتی چونکە ئاقڵن دەزانن چۆن شکستەکانیان تێ پەڕێنن دوا شکستیان  سحب پێ کردنی کاندیدی سەرۆک کۆماریان بوو لە ژێر ناوی کۆمەڵێک درۆ ودەلەسە . 
ـ کادیری یەکێتی بە ۱٦ ئۆکتۆبەرەوە سەرقاڵ دەکەن کە لەڕاستیا ۱٦ ئوکتۆبەر ئەوان دروستیانکرد . 
ـ دەبوو کادیری یەکێتی ئێستا ترش وخوێی ۱٦ ئوکتۆبەر بکات که پارتی بەناوی درۆینەی ڕیفراندۆم دروستی کرد . 
کەواتە ئەوان ئیشەکەیان،هەردەکرد وەلێ ڕوو زەردیەکەیان بەسەر یەکێتی وباقی حیزب ولایەنەکانی تردا هێنا کەپێش ئەو کاتە لە بەرەکانی جەنگی داعش سێڵفیان دەگرت .
کەواتە دەبێت کادیری یەکێتی ئەم مێژوە بقۆزێتەوە لە بەرژەوەندی حیزبەکەی و
هاواربکات وفەیسەکانیان پڕ بکەن لە دروشمی :  
ـ وەرن بەرد بارانی 
ـ بناغە دەنەرانی ۱٦ ئوکتۆبەر بکەین  .
ـ هۆ ئەوانەی حیسابتان بۆ دەوڵەتە زل هێزەکان 
ناکرد بۆ یەک 
تەقەتان نەکرد وتێتان تەقاند .
ـ هێی ئەوانەی خۆیان بەدامەزرێنەری دەوڵەتی کوردی ئەژمار دەکرد کەچی یەک تەقەی بەرگریان  لەکەرکوک و سنورەکانی کەرکوک نەکرد . 
ـ  ئەوانەیڕایانگەیاند بەس هێرش مەکەن بۆ هەولێر وسەری ڕەش استقالە لە سەرۆکی هەرێم دەدەین لەماوەی ۲٤ سەعاتدا . 
ـ 16 ئۆکتۆبەر کێ کردی بۆ پیلان  لە دژی کوردی و تا بیانویەک بداتە دەس دەوڵەتی عێراق وهاوپەیمانان تا لەو تەوقیتەی لەسەری ڕێک کەوتبوون لەبەرانبەر مەبلەغێ پارەی ئەمریکی بکشێنەوە. 
کەواتە دەبێت کادیری یەکێتی تەرویجی ئەم بابەتە لەقازانجی یەکێتی بدات نەک بکەوێتە دووی لافیتەی خەت زەردی  خەباتی ژێر زەمینی ئەوان ....

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP