سەرۆک لەکاروانەکەی بەردەوامە

شيرين يونس عه‌بدوڵا
22:58 - 2022-11-25

هەڵوێستەکانی سەرۆک بافڵ ھەڵوێستی نیشتمانین، ھەنگاوەکانی لەپێناو دروستکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و سەقامگیری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیە.
ھەنگاوەکانی سەرۆک بۆ کۆتایی ھێنانە بە قۆرخکاری و جیاکاری حزبی و بەرپا کردنی یەکسانی لە خزمەت کردنی تەواوی خەلکی کوردستانە.
بۆیە لێتان ناگرین کە ھەڵوێست و ھەنگاوە ژیرەکانی سەرۆک توشی شۆکی کردون ، بەتابەت بانگهێشت و دەستپێشخەریەکەی بۆ لایەنەکان، بۆیە هەندێک کەس کەخۆیان بەشێکن لە ترازاندنی یەکریزی و دروستکردنی سیناریۆ و قەیرانی سیاسی لەڕێگای بەناو ڕاوێژکارەکانیانەوە بەردەوام مەهزەلە و سینارۆی سەیرو سەمەرەی بێبنەما بەکاردەهێنن بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و بەلا ڕێدابردنی راستی روداوەکان.
ئەم کاروانە بەردەوامە تا کۆتایی بەو دۆخە سەپێنراوە دێت، یەکێتی چیتر سازش ناکا لەسەر مافە بنەڕەتیەکانی تەواوی خەڵکی کوردستان بەبێ جیاری حزبی و ناوچەیی.
شـیریـن یـونـس
ئـەندامـی پـەرلەمـانی کـوردستان

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP